ئەمرۆ سیشەممە ٢٣/٤/٢٠٢٤، لە رۆژی جیهانی کتێب دا، بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، سیمینارێکی بۆ خوێندنەوەی سێ کتێبی بڵاوکراوە ساز کرد.
لەسەرەتای سیمینارەکەدا د. موئمین زەڵمی سەرۆکی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد بە بۆنەی رۆژی جیهانی کتێبەەوە و دەستخۆشی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە.
لە سیمینارەدا م.ی. عەزیز رەئوف مامۆستای بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، ئاماژەی بە پرۆسەی وەرگێڕانی سێ کتێب کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لە زمانی ئینگلیزییەوە وەریگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاوکراونەتەوە.
هاوکات هەر یەک لە بەڕێزان (م.ی. لاڤین یوسف و م.ی. نەورۆز عبدالرحمن) مامۆستایانی بەشی وەرگێڕان و (شنیا کەمال) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی خوێندنەوەیان بۆ هەر سێ کتێبەکە کرد.
کتێبە وەرگێڕدراوەکان بریتیبوون لە (گفتوگۆکانی یوڤال نوح حەراری، گفتوگۆکانی ئۆرهان پاموک، ئازادی رادەبرێن)، کە لە
ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ کراون بە کوردی و بڵاوکراونەتەوە.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ دومەزراوە و لە م بەشەدا خوێندکاران جگەلە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، راهێنان لەسەر شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ کوردی/عەرەبی ئەنجام دەدەن، هاوکات پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە، دەرچووانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی دەتوانن وەک (مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، رۆژنامەوان و وەرگێڕی راستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، رێکخەر لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان) خزمەت بکەن.