لە پێشوازی رۆژی جیهانی زمانی دایک دا، بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی دیدارێکی سازکرد
ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/٢٠/٢٠٢٤ لە پێشوازی رۆژی جیهانی زمانی دایک دا، بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی دیدارێکی ئەکادیمی سازکرد.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی پ.د. بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی زانکۆکان و خوێندکارانی زانکۆی جیهان سلێمانی بەڕێوەچوو، و چەند تەوەرەیەکی لەخۆگرتبوو.
لە سەرەتای دیدارەکەدا بەڕێز پ.د. بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی جیهان -سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کرد و جەختیلەسەر پشتیوانی بەردەوامی زانکۆی جیهان -سلێمانی کردەوە بۆ چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکانی و سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان -سلێمانی کرد بۆ سازکردنی ئەم دیدارە.
لە بەشێکیتری دیدارەکەدا ناساندنێک بۆ هەر یەک لە (گۆڤاری زمانەوانی) و (کتێبی کوردناسی) بەڕێورچوو کە دوو بڵاوکراوری زانکۆی جیهان سلێمانی ن.هاوکات کورتە ڤیدیۆیەکی چالاکی خوێندکارانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان -سلێمانی تایبەت بە رۆژی جیهانی زمانی دایک پێشکەشکرا.
لە دیدارەکەدا پانێڵێکی زانستی تایبەت بە رۆژی جیهانی زمانی دایک بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەریەک لە بەڕێزان (د. شاهۆ سەعید مامۆستای زانکۆی کۆمار)، (د. شیلان عومەر- مامۆستای زانکۆی سلێمانی) و (د. مؤمن یاسین محمدامین -سەرۆکی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی)، سێ بابەتی گرنگیان پێشکەش کرد و باسیان لە پەیوەندی زمان و بیرکردنەوە، زمان و پەروەردە و هەروەها سیاسەتی زمانیی خێزانی کرد. لە کۆتایی دیدارەکەشدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان سلێمانی پێشکەش بە هەر سێ توێژەر کرا.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و لە م بەشەدا خوێندکاران جگەلە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، راهێنان لەسەر شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ کوردی/عەرەبی ئەنجام دەدەن، هاوکات پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە، دەرچووانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی دەتوانن وەک (مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، رۆژنامەوان و وەرگێڕی راستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، رێکخەر لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان) خزمەت بکەن.