بەناوى خوداى گەورە و بەخشندە
بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنی زانکۆ مامۆستایانی بەڕێز، کارمەندان وخوێندکارانی خۆشەویستى زانکۆمان…
بە بۆنەی هاتنەوەى جەژنی قوربانی پیرۆز؛ پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستایانمان و کارمەندان و خوێندکاران وسەرجەم موسڵمانانی کوردستان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانى جەژن بە ئارامی و ئاسودەیی و خۆشی بەسەربەرن. ئومێدەوارم جەژنی قوربان کە جەژنی بیرخستنەوەی بەهاکانی قوربانیدان و بەزەیی و بەخشندەییە، لە دڵ و دەرون و کردارماندا، وە لە ژیانی ئەکادیمی و زانستیدا رەنگ بداتەوە، چونکە ئەم بەهایانە روحی مرۆڤ پاک دەکاتەوە و هانی دەدات بۆ هەوڵی زیاتر و بەرجەستەکردنی لە ژیانی رۆژانەدا.
هیوام وایە لە ساڵانی رابردودا پاڵپشت بەم بەهایانە توانیبێتمان رۆڵی زانکۆ لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و هاندانی کاری پێکەوەی، زیاتر بەرجەستە کردبێت.
دووبارە پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێ دەکەم، سەرفراز و سەرکەوتوو بن.