د. سەرباز عزیز وەرتی
سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای جیهان
زیرەکیی دەستکرد، یان AI بریتییە لە پڕۆسەی دروستکردنی ئامێرێک کە توانای کارکردنی هەبێت بە شێوەیەک، کە لە لایەن مرۆڤەوە وەک زیرەک هەست پێ بکرێت. ئەمەش ڕەنگە دووبارەبوونەوەی ڕەفتاری مرۆڤ بێت یان ئەنجامدانی ئەرکی سادەتر، وەک مانەوە لە ژینگەیەکی گۆڕاودا بە شێوەیەکی داینامیکی.
بۆ هەندێک لە توێژەران دەرئەنجامی ئەم پڕۆسەیە فێربوونە، بۆ ئەوەی باشتر لە خۆمان تێبگەین. بۆ هەندێکی تریش بنەمایەکە، کە دەتوانرێت سیستمی دەستکرد لێیەوە فێری ڕەفتارێکی زیرەک بکرێت. لە هەر حاڵەتێکدا AI توانای گۆڕینی جیهانی هەیە کە هیچ تەکنەلۆژیایەکی تر ئەو توانایەی ئەوی نییە.
زاراوەی “ژیریی دەستکرد (AI)” لە ساڵی ١٩٥٦ لە کۆلێژی دارتمۆس (ئەمریکا) داهێنراوە. وشەی زیرەکی بە واتای “توانای عەقڵانی ژیربێژ” دێت.
(AI) مامەڵە لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە ڕەفتاری زیرەکی دەکات، لە لای (مرۆڤ و ئاژەڵ و ئامێرەکاندا) و هەوڵ دەدات ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ھاوشێوەکردنی ئەو جۆرە ڕەفتارانە، کە لە ھەر جۆرە میکانیزمێکی دەستکرد دروست کراون. سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ئەم زاراوەیە زیاتر لە نیو سەدەیە، بەڵام تاکە پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. توێژەرانی ئەم زانستە بە شێوازی جیاواز پێناسەی دەکەن، بە پێی تێڕوانینی خۆیان بۆی و کار دەکەن بۆ دروستکردنی سیستمێک کە:
•وەک مرۆڤ بیر بکەنەوە؛
•بیرکردنەوەیەکی عەقڵانی (ژیری، زیرەک)؛
•وەک مرۆڤ مامەڵە بکەن؛
•بە شێوەیەکی عەقڵانی مامەڵە بکە.
سیستمی زیرەکیی دەستکرد (AI) مۆدێلێکی کۆمپیوتەریی توانا فیکرییەکانی مرۆڤە لە گەڕانێکی ئامانجدار و شیکردنەوە و کۆکردنەوەی زانیاریی هەنووکەیی سەبارەت بە واقیعی دەوروبەر، بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاریی نوێ لەبارەیەوە و چارەسەرکردنی ئەرک و ئامانجە گرنگە جۆراوجۆرەکانە.
پێداچوونەوەیەکی نایاب لە لایەن پسپۆڕانەوە پێشنیار کراوە، بۆ ئاستە جیاوازەکانی خوێندن – لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا ڕاهێنانی پیشەیی.
مۆدێلە زمانە گەورەکانی وەک GPT-3 و GPT-4 کە هێز دەدەن بە ChatGPT ی بەناوبانگ و وەشانی پێشکەوتووی ChatGPT Plus، پێدەچێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵمان بمێننەوە. دەتوانن دەقی یەکگرتوو دروست بکەن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، کۆد بنووسن و چەندین ئەرکی دیکەی پەیوەست بە زمان ئەنجام بدەن.
بۆ پەروەردە، ئەم تەکنەلۆجیایانە ئاسۆی ئومێدبەخش پێشکەش دەکەن. بەڵام بەکارهێنانیان پەیوەندی بە سنووردارکردن و مەترسییەکانەوە هەیە، کە نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت. تیمێکی توێژەرانی سێ زانکۆی پێشەنگ لە ئەڵمانیا توێژینەوەیان لەسەر لێکۆڵینەوە زانستییەکان کرد لەسەر بەکارهێنانی مۆدێلی زمانیی گەورە لە پەروەردەدا، هەروەها ئەزموونی پڕاکتیکی لەم بوارەدا. ئەمە تێڕوانینێکی گشتیی گەورەی خستە ڕوو، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە، سەبارەت بەوەی کە چۆن ChatGPT و هاوشێوەکانی بەسوودن بۆ فێرخوازان و ئەوانەی وانە دەڵێنەوە، چ کێشەیەک لە کاتی ناساندنی تۆڕە دەمارییەکان بۆ پەروەردە سەر هەڵدەدات. ئەوەی بەتایبەتی بەنرخە، زانایان پێشنیار دەکەن لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI) بە شێوەیەکی هۆشیارانە و کاریگەرانە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان. ئێمە وەشانێکی کورتکراوەی ئەم بابەتە پێشکەش دەکەین.
چۆن تۆڕە دەمارییەکان دەتوانن سوودبەخش بن بۆ فێرخوازان و توێژەران و ئاسۆی فراوان بۆ بەکارهێنانی مۆدێلی زمانیی گەورە لە ئاستە جیاوازەکانی پەروەردەدا دەبینن – لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا ڕاهێنانی پیشەیی. لە هەمان کاتدا نووسەرانی بابەتەکە چەندین جار ئاماژە بەوە دەکەن، کە زیرەکیی دەستکرد (AI) توانای ئەوەی نییە جێگەی مامۆستایەکی ڕاستەقینە بگرێتەوە و تەنیا دەتوانێت ڕۆڵی ئامرازێکی یارمەتیدەر لە پڕۆسەی پەروەردەدا بگێڕێت.
لە قوتابخانەی سەرەتاییدا
ئەم مۆدێلە دەتوانێت نەک تەنیا ڕێنووس ڕاست بکاتەوە، بەڵکوو هەڵەکانی خاڵبەندی و ڕێزمان و ڕستەسازییش ڕاست بکاتەوە. بۆیە فێرخوازان دەتوانن لە ChatGPT و هاوشێوەکانی کەڵک وەر بگرن بۆ پشکنینی دەقەکانیان و بەم شێوەیەش توانای ڕێنووسی خۆیان ڕابهێنن. هەروەها تۆڕی دەماری بۆ خوێندنەوە بە پشتیوانی بەسوود دەبێت. بۆ نموونە یاریدەدەری مەجازی دەتوانێت بە دەنگی بەرز بخوێنێتەوە، فێرخوازیش دەتوانێت شوێن دەقەکە بکەوێت. هەروەها ئەرکەکانی دەق بۆ قسەکردن یان بە پێچەوانەوە نووسینەوەی قسەکردن بۆ دەق دەتوانێت فێربوون بۆ ئەو کەسانە ئاسان بکات، کە کێشەی بینین و کێشەی بیستنیان هەیە.
بۆ ئاسانکاریی تێگەیشتن لە دەقە درێژ و تا ڕاددەیەک ئاڵۆزەکان، تۆڕی دەماری دەتوانێت پوختە و ڕوونکردنەوە بۆ فێرخوازانی گەنجتر هەروەها بۆ فێرخوازە گەورەکان پێک بهێنێت. جگە لەوەش، ChatGPT دەتوانێت پرسیار و ئەرک بۆ دەقەکان پێک بهێنێت، کە دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و ڕاهێنانی تواناکانی شیکاری زانیاریی بەسوود بێت.
قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی
بە گوتەی توێژەران، تۆڕە دەمارییەکانی وەک ChatGPT دەتوانن یارمەتیی فێرخوازان بدەن لە فێربوونی بابەتەکانی زمان، هەروەها لە نووسینی وتار لە بابەتە جۆراوجۆرەکاندا – لە ئەدەبەوە تا فیزیا. ڕاستە یەکێک لە مەترسییەکانی هێنانە ناوەوەی زیرەکیی دەستکرد (AI) بۆ ناو پەروەردە کە زۆرترین باسی لێوە دەکرێت، پەیوەندی بەمەوە هەیە – جیاکردنەوەی دەقێک کە لە لایەن فێرخوازێکەوە نووسراوە لە دەقێک کە بە تەواوی لە لایەن تۆڕێکی دەمارییەوە دروست کراوە، ئەستەمە.
مۆدێلی زمانیی گەورە توانای دروستکردنی تاقیکردنەوە، ئەرکی کێشەدار (کە پێویستە فێرخواز چارەسەرێک بۆ کێشەیەکی وەسفکراو بخاتە ڕوو)، وە بۆ پرسیارەکان دەتوانرێت ئەمە بەکار بهێنرێت بۆ یارمەتیدانی فێرخوازان بۆ قووڵبوونەوە لە بابەتێکدا و ئەوەی فێری بووە لەبیریان بێت. ئەوەی سەرنجڕاکێشترە، ChatGPT توانای ڕوونکردنەوەی لۆژیکی پشت چارەسەرکردنی ئەرکێک یان کێشەیەکی هەیە، نموونە و ئەلگۆریتمەکانی هەنگاو بە هەنگاو پیشان بدات.
لە خوێندنی باڵا و خوێندنی پیشەیی
مۆدێلی زمانیی گەورە یارمەتیی فێرخوازان دەدات لە شیکردنەوەی سەرچاوەکان بە پێشکەشکردنی پوختەی ستراکتۆری دەقە زانستییەکان. هەروەها – بۆ هەڵبژاردنی زانیاری لەسەر بابەتەکە و تەنانەت پێشکەشکردنی ئاڕاستە و پرسیاری توێژینەوە بۆ کاری زانستیی سەربەخۆ لە هەر بوارێکی زانستدا. جگە لەوەش تۆڕە دەمارییەکان بەسوود دەبن بۆ ڕاهێنانی کارامەیی پیشەیی گشتی و پسپۆڕی بەرز. کەواتە، ChatGPT دەتوانێت پێشتر کۆدی بەرنامە بنووسێت، هەڵەکانی تێدا بدۆزێتەوە و چۆنیەتیی چاککردنی ڕوون بکاتەوە. تۆڕی دەماری OpenAI Codex، وەک لە توێژینەوەکاندا دەر کەوتووە، توانای دروستکردنی ڕاهێنانی هەیە بۆ فێرکردنی بەرنامەسازی، لەگەڵ نموونەی چارەسەر و ڕوونکردنەوە. ئەگەر مۆدێلی زمانەکە لەسەر سەرچاوەکانی بوارێکی بابەتی دیاریکراو بڵێین، یاسایی، ئەندازیاری یان پزیشکی “ڕاهێنان” بکەیت، ئەوا یارمەتیی فێرخوازان دەدات ڕاپۆرتی تایبەتمەند و بەڵگەنامەی دیکە بنووسن.
چۆن تۆڕە دەمارییەکان دەتوانن یارمەتیی ئەو کەسانە بدەن، کە وانە دەڵێنەوە
بە گوتەی توێژەران، مۆدێلی زمانیی گەورە دەتوانێت “شۆڕشێک لە فێرکردندا بکات”. لێرەدا چەند بوارێک دەخەینە ڕوو، کە تۆڕە دەمارییەکان لە ئێستاوە ئامادەن بۆ یارمەتیدانی مامۆستایان و وانەبێژان و میتۆدۆلۆژیستەکان:
•پێرسێناڵیەتی هەڵسەنگاندن و فیدباک: زیرەکیی دەستکرد (AI) دەتوانێت کارە نووسراوەکان و وەڵامەکانی فێرخوازان شی بکاتەوە، لەسەر بنەمای ئەم شیکارییە، فیدباکێکی تاکەکەسی بۆ هەریەکەیان دابڕێژێت – خاڵە بەهێز و لاوازەکانی کارێکی دیاریکراو چیین؟ چی پێویستە دووبارە بکرێتەوە؟ چ کەرەستەیەکی زیادە پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت؟ و هتد.
جگە لەوەش تۆڕی دەماری دەتوانێت وەک سیستمێکی “دژە دزیکردن” کار بکات. هەروەها توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی کارۆلینای باکوور مۆدێلی BERT یان تاقیکردەوە بۆ هەڵسەنگاندن و باشترکردنی کوالێتیی ئەو فیدباکە، کە فێرخوازان بە یەکتری دەدەن، ئەنجامێکی ئەرێنییان بەدەست هێنا.
•پلاندانان بۆ وانە و محازەرەکان: ئەگەر بۆ نموونە لیستی سەرچاوەکان بدەیت بە تۆڕی دەمار کە لەسەر بنەمای ئەو سەرچاوانە پێویستە وانەیەک یان کۆرسێکی تەواو بنیات بنێن، ئەوا پلانێکی ستراکتۆرکراو دادەڕێژێت. جگە لەوەش، ChatGPT و هاوشێوەکانی دەتوانن پرسیار پێشکەش بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فێرخوازان، ئەرکی پڕاکتیکی و تاقیکردنەوە لەسەر بابەتەکە دروست بکەن. کەواتە، زانا هۆڵەندییەکان بۆیان دەر کەوت کە مۆلیدە تاقیکارییەکان لەسەر بنەمای GPT-3 بەڕاستی کاری باش دەکەن لەگەڵ ئەم ئەرکەدا، هەرچەندە بەتەواوی نا (زۆرترین قورسایی بۆ تۆڕە دەمارییەکان کە سەرقاڵکەری کوالێتیی بەرز بخەنە ڕوو – وەڵامی هەڵەیە). زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تاقیکردنەوە دروستکراوە ئۆتۆماتیکییەکان، هێشتا توانای ئەوەیان نییە بەتەواوی جێگەی ئەو تاقیکردنەوانە بگرنەوە، کە مرۆڤ دروستی کردووە، بەڵام لە ئێستاوە دەتوانن ببنە یارمەتیدەرێک بۆ مامۆستا.
•فێرکردنی دیسیپلینەکانی زمان: مامۆستایان و ئوستازانی زمانە ڕەسەن (دایک) و بیانییەکان دەتوانن تۆڕی دەمار وەک یاریدەدەرێک بۆ وەرگێڕان و کۆکردنەوەی دەقی پوختە، ڕوونکردنەوەی یاساکانی ڕێزمان و مانای وشەکان، نووسینی دیالۆگ بۆ پڕاکتیکی زمان بەکار بهێنن. بەڕێزان پلاتفۆرمەکانی EdTech کە فێری زمانە بیانییەکان دەکەن یەکەم کەس بوون کە ChatGPT یان لە خزمەتگوزارییەکانیاندا جێبەجێ کرد. وەک سکاینگ ( Skyeng) لە ڕووسیا.
•گەشەپێدانی پیشەیی: لەسەر داواکاریی زیرەکیی دەستکرد (AI) باسی هەر ڕێباز و شێواز و تەکنەلۆجیایەکی پێداگۆجیت بۆ دەکات، یارمەتیت دەدات سەرچاوە و کەرەستەیەک بدۆزیتەوە کە بەسوودن بۆ کارکردن یان تەنیا بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوتەکان بیت.
مەترسییەکانی پەیوەست بە هێنانەکایەی زیرەکیی دەستکرد (AI) لە پەروەردەدا چین
زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ بەکارهێنانی تەواو و ئاگادارانە و بەرپرسیارانەی زیرەکیی دەستکرد (AI) لە پەروەردەدا. لە ئێستاوە دەتوانین چەند بوارێکی کێشەدار دەستنیشان بکەین. هەندێکیان لە بواری بەرپرسیارێتیی گەشەپێدەرانی سیستمی زیرەکیی دەستکرددان – بۆ نموونە کێشەی مافی چاپکردن بۆ ئەو ناوەڕۆکە کە بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکان بەکار دەهێنرێن. هەندێکی تریش هێشتا دوورن لە واقیعەکانی ناوچەکە بۆ نموونە تێچووی پاراستنی سیستمەکانی زیرەکیی دەستکرد (AI) کە دەخرێنە ناو تۆڕی ناوخۆیی ڕێکخراوێکی پەروەردەییەوە.
لەم بابەتەدا سەرنج دەخەینە سەر ئەو مەترسییانەی، کە هەموو بەکارهێنەران کە تۆڕە دەمارییەکان لە فێربوون و فێرکردندا بەکاردەهێنن لەوانەیە ڕووبەڕوویان ببنەوە.
لەوانەیە فێرخوازان زۆر پشت بە تۆڕی دەماری ببەستن
زیرەکیی دەستکرد دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ئاسان دەکات، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە و چارەسەری کێشەکان نیشان دەدات. ئەگەری ئەوە هەیە کە فێرخوازان لە هەموو دەرفەتێکدا ڕوو لە تۆڕی دەماری بکەن: بۆچی بە تەنیا بەدوای وەڵامدا بگەڕێن یان بیر لە ئەرکەکە بکەنەوە، ئەگەر ئەمە بتوانرێت بە زیرەکیی دەستکرد (AI) بسپێررێت؟ بە گوتەی توێژەران، لە کۆتاییدا ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان.
چۆنییەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکە:
•گەیاندنی مەترسی و سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕە دەمارییەکان بە فێرخوازان، ئاماژە بە هەڵە و لاوازییەکانیان بکە. باشتر وایە تاقیکردنەوە لەگەڵ فێرخوازان بکرێت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان بزانن کە زیرەکیی دەستکرد (AI) دەتوانێت چی بکات و هێشتا ناتوانێت چی بکات؛
•پشکنینی تەواو و ڕوونکردنەوە بۆ فێرخوازان بۆ ئەو ناوەڕۆکانەی کە تۆڕی دەماری دروستی دەکات؛
•هاندانی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI) بۆ پێشنیارکردنی گریمانە و دیدگای جیاواز لەسەر پرسیارێک یان کێشەیەک، نەک بەدوای وەڵامی ئامادەکراودا بگەڕێن؛
•فێرخوازەکان فێر بکەن کە پرسیار لە وەڵامەکانی زیرەکیی دەستکرد (AI) بکەن و سەرچاوەی زانیاری تر بەکار بهێنن، وەک کتێب و بابەتی زانستیی تر؛
•ئەو ئەرکانەی کە ئامانجییان پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و تواناکانی چارەسەرکردنی کێشەکانە، لە مەنهەجدا بەشدار بن.
پێداگۆگەکانیش، ڕەنگە دەست بکەن بە خراپبەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI)
توێژەران هۆشداری دەدەن، هیچ ماددەیەکی فێرکاری دروستکراوی ئامێر ناتوانێت جێگەی کارلێکی مرۆڤ بگرێتەوە، کە یارمەتیی فێرخوازان دەدات، بۆ پەرەپێدانی کارامەیی نەرم و کارامەیی هەمەلایەنەی دیکە. بۆیە پێشنیار دەکەن کە بە شێوەیەکی لۆژیکی (ژیربێژ)ی سنووردارکردن چوونە ناو تۆڕە دەمارییەکان بۆ ناو پڕۆسەی پەروەردەیی.
چۆنیەتیی کەمکردنەوەی مەترسییەکە:
•تۆڕە دەمارییەکان تەنیا وەک زیادکردنێک بۆ ناوەڕۆکی پەروەردەیی خود دروستکردن “خۆ پەروەردەکردن” بەکار بهێنرێت؛
•بۆ خوێندن و جێبەجێکردنە پراکتیکییەکان بۆ بەکارهێنانی کاریگەرانەی زیرەکیی دەستکرد (AI) لە پەروەردەدا، کە ڕێگە بە فێرخوازان دەدات پەرە بە داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بدەن؛
•گرنگیدان بە فێربوون لەسەر بنەمای کێشە و پڕۆژە بۆ ئەوەی فێرخواز بتوانێت داهێنەر و سەربەخۆ بێت، پەرە بە لێهاتوویی بدات لە گەڕان و شیکردنەوەی زانیاریدا؛
•بە بەردەوامی چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI زیرەکیی دەستکرد (AI) بکە، کە چۆن کاریگەری لەسەر پڕۆسەی فێربوون هەیە، ئایا دەیگۆڕێت بۆ خراپتر.
سەختیی جیاکردنەوەی ناوەڕۆکی زیرەکیی دەستکرد (AI) لەگەڵ ئەو کارەی فێرخواز کردوویەتی.
ناسینی ئەوەی کە ئایا دەقێک لە لایەن کەسێکەوە یان ئامێرێکەوە دروست کراوە، تا دێت قورستر دەبێت. ئەمەش نیگەرانیی جیددی لای پەروەردەکاران و ئەوانەی بەشدارن لە سیاسەتی پەروەردەدا دروست دەکات. سەیر نییە کە لە ئێستاوە حاڵەتی قەدەغەکردنی تەواوەتیی تۆڕە دەمارییەکان لە پەروەردەدا هەیە بۆ نموونە لە قوتابخانەکانی نیویۆڕک یان هەندێک لە زانکۆکانی ژاپۆن، هەرچەندە هەموو کەسێک پشتگیری لەو جۆرە بڕیارانە ناکات.
ڕاستە لە ئێستاوە خزمەتگوزارییەکان وا دەر دەکەون، کە دەقەکان دەستنیشان بکەن، کە لە لایەن تۆڕێکی دەمارییەوە دروست دەکرێن بۆ نموونە لە ڕووسیا دژە دزیکردنی زانستی کارێکی لەو شێوەیەی ڕاگەیاند، بەڵام تەنانەت گەشە پێدەری ChatGPT کە خزمەتگوزارییەکی هاوشێوەی بڵاو کردەوە، وتی کە ئامرازێکی تەواو متمانەپێکراو نییە.
چۆنیەتیی کەمکردنەوەی مەترسییەکە:
•گۆڕینی مەنهەج بە شێوەیەک، کە هاندەری بەکارهێنانی داهێنەرانە بێت لە تۆڕە دەمارییەکان و بەکارهێنانیان وەک یاریدەدەرێکی زیادە، نەک بەرهەمهێنەرێکی وتار و مەقالە…هتد؛
•پێدانی زانیاری و ڕوونکردنەوە بە قوتابییان و خوێندکاران، کە بۆچی فێڵکردنی ئەکادیمی زیانبەخشە، هەروەها بۆ پەرەپێدانی یاساکان بۆ فێرخوازان لە کام حاڵەت و چۆن گونجاوە بۆ بەکارهێنانی تۆڕە دەمارییەکان؛
• فێر بە دەقی دروستکراوی ئامێر لە دەقی نووسراوی مرۆڤ جیا بکەیتەوە. تیمێکی توێژەران لە بەریتانیا چەند پێشنیارێک پێشکەش دەکەن: بۆ نموونە داوای ڕەشنووس، گرنگیدان بە وەرگێڕان و لیستی سەرچاوەکان (ChatGPT هێشتا نازانێت چۆن پەیوەندی بە سەرچاوەکانی لایەنی سێیەمەوە بکات)، هەروەها ستایل و شێوازی تێکستەکە (دەقەکە) تۆڕە دەمارییەکان ڕەچاوی کۆنتێکست و ئامانجی ئامادەبووان ناکات، بۆیە دەقی ڕۆبۆتی هەمیشە شێوازێکی ستاندارد و نادەربڕینی هەیە. هەروەها خزمەتگوزارییەکانی گەڕانی ئاسایی دزیکردن یان چارەسەرە تایبەتمەندەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن. بۆ نموونە کۆمپانیای GPTZero دەقەکە شی دەکاتەوە بۆ دەست تێوەردانی تۆڕە دەمارییەکان، هەرچەندە ئەنجامەکانی هەمیشە جێی متمانە نین.
تۆڕی دەماری هەڵە دەکات، هەستکردن بەو هەڵەیەش قورسە
ChatGPT دەقی یەکگرتوو دروست دەکات، بەڵام ناوبەناو هەڵەی ڕاستی دەکات و زانیاریی هەڵە دەدات. هەندێک جار ئەمە قسەی بێمانای تەواوە، کە ئاسان هەستی پێ دەکرێت، بەڵام هەندێک جار ناوەڕۆکەکەی زۆر باوەڕپێکراو دەر دەکەوێت، ئەمەش دەتوانێت بەکارهێنەر بەلاڕێدا ببات.
چۆنیەتیی کەمکردنەوەی مەترسی:
•دیسانەوە – بۆ فێرکردنی فێرخوازان بۆ پرسیارکردن لە وەڵامی ئامێرەکان، شیکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، ئاماژە بە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان بکەن؛
•تێگەیشتن و لێکجیاکردنەوە لە چۆنیەتیی کارکردنی زیرەکیی دەستکرد، کە سنووری تواناکانی ئێستای لە کوێدا کۆتایی دێت و ئەمە بگەیەنە فێرخوازان.
لە هەر حاڵەتێکدا دەبێت دان بەوەدا بنێین کە تۆڕە دەمارییەکان ئێستا بەشێکن لە واقیعی ئێمە، ئەمەش واتە پێویستە فێر ببین چۆن بەکاریان بهێنین و فێری منداڵانی قوتابخانە و قوتابییان بکەین. ئەمە لە ئەمریکاش بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵەیەکی کۆمپانیاکانی پەروەردەیی و تەکنەلۆجی بە پاڵپشتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دروست کراوە. ئەم کۆمەڵەیە بە ناوی Teach AI پلانی هەیە باشترین پراکتیزەکان بۆ بەکارهێنانی تۆڕە دەمارییەکان لە پەروەردەدا دەستنیشان بکات و پێشنیارەکان پەرە پێ بدات و ڕاهێنانی تایبەت ئەنجام بدات.
لیستی ژێدەرەکان
1.Остроух, А.В. Введение в искусственный интеллект : монография / А.В. Остроух. – Красноярск: Научно-инновационный центр, 2020. – 250 с.
2.БоровскаяЕ.В. Основыискусственногоинтеллекта:учебноепоң собие/Е.В.Боровская,Н.А.Давыдова.Ҹ4ңеизд.,электрон.ҸМ.:Лабораториязнаний,2020.Ҹ130с.
3.Джонс М. Т. Программирование искусственного интеллекта в приложениях / М. Тим Джонс ; Пер. с англ. Осипов А. И. – М. : ДМК Пресс, 2011 – 312 с.: ил.
4.Наталья Скорнякова, Редактор направления «Образование» Skillbox Media, Skillbox, 2023.
5.https://skillbox.ru/media/education/kakie-byvayut-metody-obucheniya-ot-klassicheskikh-do-sovremennykh/