ئەمڕۆ شەمە2/3/2024 ، ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکارانی ئامادەی ئەستێرەی کچانی پارێزگای کەرکوک, سەردانی زانکۆی جیهان-سلێمانییان کرد. خوێندکارانی میوان و مامۆستایان لەلایەن ستاف و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
وێڕای بەخێرهاتنیان،لە لایەن بەرێز م.عەلی فەرەج به ڕێوەبەری تۆماری زانکۆ، وتەیەک پێشکەشی خوێندکارانی میوان کرا، دواتر خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆکە ناسێنران و سەردانی تاقیگە زانستییەکانی زانکۆیان کرد.
لە ڕوانگەی زانکۆوە ئەم سەردانە دەرفەت بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دەڕەخسێنێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا سوودمەند بن لە زانکۆکە. شایانی باسە زانکۆی جیهان لە سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان.