
ئەمڕۆ ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ لەڕۆژی جیهانی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا بەشی یاسای زانکۆمان بەچاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی پەردەلادانی لەسەر نمای ( خانمی دادپەروەری) ئەنجامدا، کەلەلەلایەن پەیکەرساز (م عومەر جەمیل)ەو ە دروستکراوە لەسەر ئەرکی خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی یاسا ( علی ناصر)..
لەمەراسیمەکەدا هەریەک لەبەڕێزان ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران و سەرۆکی بەشی یاسا و خوێندکار علی ناصر وتەیەکیان دەربارەی ساڵیادی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نمای خانمی دادپەروەرییەوە پێشکەش کرد.
لەکۆتایشدا، هەردو خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا ( ڕۆژیار کارزان و شارا عوسمان) ەوە پێشینەی مێژویی نمای خانمی دادپەروەری و پێکهاتەکانی ڕاڤەکران.