ڕێکەوتى 2020/2/5 چالاکی و پڕۆسەى دۆزینەوەى هەلى کار بۆ خوێندکارانى زانکۆى جیهان-سلێمانى بەشى یاسا بەڕێوەچوو لەلایەن ڕێکخراوى (ڕوانگە) پرۆژەى (فرص) ، لەم چالاکییەدا خوێندکار ڕاهێنان و خولى فێربوونى ئەلیکترۆنى هەمەجۆر لەسەر ئاست و بەهرەى هەمە لایەن پێشکەش کرا، بەمەبەستى باشترکردنى هەلى دۆزینەوەى کار بۆ کار خوازان و دروستکردنى سی فى بۆ یان و وە دروستکردنى ئەکاونتى تایبەت بە خۆیان.
ڕوانگە فرص:
پڕۆژەى ڕوانگە فرص پردێکە لە نێوان کارخوازان و خاوەنکاران، پلاتفۆرمێکى زیرەک و ئاسانە بۆ بەکارهێنان، ڕاهێنان و خولى فێربوونى ئەلیکترۆنى هەمەجۆر لەسەر ئاست و بەهرەى هەمەلایەن پێشکەش دەکات، کەکارخوازان دەتوانن سی فی خۆیان دروست بکەن بۆ دۆزینەوەى ئەو کارەى بە دوایدا دەگەڕێن. هەروەها خاوەن کاران دەتوانن لە ڕێگەى بڵاوکردنەوەى هەلى کار و چوونە ناو پانتاییەکى گەورە لە دۆزینەوەى کارخوازان، گونجاوترین کارمەند بە شارەزایی شایستەوە بدۆزنەوە.