“زانكۆی جیهان-سلێمانی” پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ دووەم جار لەسەر یەك بەدەستهێنا لە بواری پاراستن وبەردەوامیی ژینگەیی بەپێی پێگەیGreen Metrics
لە هەواڵێکی دڵخۆشکەردا، زانکۆی جیهان-سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پۆلێنێکی ژینگەیی بەدەستهێنا، ئەويش بەهۆی ئەو ڕێکارە ژیرانەوە کە زانکۆکە لەساڵانی دواییدا گرتوویەتیەبەر لەبواری پاراستنی ژینگەدا. ئەم پۆلێنبەندیەی زانکۆ بەدەستی هێناوە، ئاماژەیە بۆ کوالیتی ژێرخان و چۆنیەتی بەکارهێنانی وزەی پاک و خاوێن، بە شێوەیەک کە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا بگونجێت، هەروەها تواناو ولێهاتوویی دەزگا تایبەتمەندەکانی زانکۆ دەردەخات لە مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوەی پیشەسازیی وئاوەڕۆ. پۆلێنبەندیەکە ئامرازەکانی گواستنەوەی ناو زانکۆ وکوالیتی توێژینەوەی زانستی لە پێوەندی لەگەڵ ژینگەدا بەرچاو گرتووە.
هەر بەپێی ئەو پۆلێنبەندیە، زانکۆی جیهان سلێمانی لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی (٧٧٠) دێت، ئەمەش ئەو راستیە دەسەڵمێنێت کە زانکۆکە لەم ساڵانەی دواییدا بەئەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەسەر بواری هۆشیاریی ژینگەیی کاریکردووە وهەوڵی داوە بۆ هێنانەکایەوەی ژینگەیەکی تەندرووست وبەردەوام کە خزمەتی نەوەکانی داهاتوو بکات.
لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەکرێت ئەنجامەکانی پۆڵێنبەندیەکە ببینرێت:
https://greenmetric.ui.ac.id/rankings/overall-rankings-2023