
ئەمڕۆ ٢٨/٤/٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی (مەشق و ڕاهێنان)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی جیهان-سلێمانی ، خولێکی ڕاهێنانی لەسەر (کارامەییەکانی ڕاهێنەر- تەکنیکی ڕاهێنان) بۆ ١٣٦ مامۆستای ڕاهێنەر کردەوە. لە سەرەتای دەستپێکردنی خولەکەدا، جگە لە بەڕێز پ.د.ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عمر محمد أمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ومامۆستا سەربەست کريم محمد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان ئامادەبوون.
ئەم جۆرە خولانە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی زانکۆی جیهان-سلێمانی و دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەوکاندا دێت کە ئامانج تێیدا بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی ڕاهێنەران و مامۆستایانی بواری پەروەردەیە لە ناوچەکەدا.