ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، زانکۆی جیهان – سلێمانی میوانداری پانێڵێکی لە پسپۆران کرد بۆ گفتووگۆکردن لەسەر بابەتی “لە تیۆریەوە بۆ واقیع: تێگەیشتن لە سیاسەتی جیهانی لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”. لە پانێڵەکەدا چەند گفتوگۆیەکی ئەکادیمی پێشکەشکرا.
م. د . تارا طه عثمان، لە بەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی ئاڵۆزیی وەک پارادایمێکی نوێ ناساند، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم پارادیمە نوێیە دەتوانێت باشتر خوێندنەوە بۆ سروشتی هەمەچەشن و داینامیکی و پێشبینی نەکراوی سیستەمی جیهانی بکات.
نموونەیەکی دیکەی بەرچاو کە جەخت لەسەر پارادایمی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە لە سیاسەتی جیهانیدا، ململانێ لە نێوان Output و Input داو کە ئەمەش دەرخەری سروشتی ئاڵۆز و نادڵنیایی nonlinearity و پێشبینی نەکردنەی کە لە سیستەمێکی ئاڵۆزدا هەیە. کارلێکەکانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان، لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی زلهێزە جیهانییەکان، وە هەروەها زۆر بوون و فراوان بوونی فاکتەرە جیاوازەکان بەشدارن لە سروشتی دینامیکی و پەرەسەندنی ناکۆکییەکە. سروشتی ئاڵۆزی ئەم پرسە تیۆرییە تەحەدای ڕێبازە تیۆرییە تەقلیدییەکان دەکات و جەخت لەسەر پێویستی تێگەیشتنێکی گشتگیر لە هۆکارە پەیوەندیدارەکانی یەکتر دەکاتەوە کە لە گەشتکردن بەم جۆرە سیناریۆ نێودەوڵەتییە مشتومڕاوییانەدا بەشدارن.
ئەم گۆڕانکارییە جیهانییانە کە ئێستا پەرپان، خوێندنەوەیەکی تیۆری پارادیمی نوێ و جیوازیان پێویستە بە وپێیەی کە ئاڵۆزی بەرچاو دروست بووە لە واقیعی سیاسەتی جیهانیدا، ئەویش بە زۆر بوونی فاعیلی نیودەوڵەتی و دروستبوونی پرسنیپی nonlinearity لە سیاسەتی نێودەولەتیدا و نەگونجانی هۆکارەکان و دەرئەنجامەکان لەگەڵ یەکتریدا بە هۆی زۆر بوون و فرەهەندبوونی سیاسەتی نیودەولەتی. لە ململانێی ئێستای ئیسرائیل و حەماسدا، ناکۆکییە مێژووییەکان، پرسە ئادیاییەکان و خوێندنەوە تیۆرییەکان لەیەکتردا تێکەڵ دەبن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ململانێیەکی تیۆری و واقیعی جیاوازە.
پ.ی. د. عیباد رۆحی، لە بەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی باسی لە پەرەسەندنی پلەبەندی لە نێوان سەرچاوەکانی یاسای نێودەوڵەتیدا کرد و ڕۆشنایی خستە سەر پەرەسەندنی دانپێدانانی بەرپرسیارێتی فراوانتر سەبارەت بە پێشێلکاری ڕێسا فەرمانکەرەکانی یاسای نێونەتەوەیی. ئەم دانپێدانانە لە ڕەشنووسەکانی کۆمیسیۆنی یاسای نێونەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پشتڕاستکراوەتەوە.
خوێندنەوەی کلاسیك بۆ یاسای نێونەتەوەیی و ماددەی ٣٨ی بنەڕەتنامەی دادگای دادی نێونەتەوەیی سەرجەم سەرچاوە و رێساکانی یاسای نێونەتەوەیی دەبەستێتەوە بە ویست و ئیرادەی دەوڵەتەکانەوە وەکوو کەسە سەرەکییەکانی یاسای نێونەتەوەیی. بەڵام، گۆڕانکاری لە پلەبەندیی نێوان سەرچاوەکانی یاسای نێونەتەوەییدا بە ئاراستەیەکدا چووە کە کۆمەڵێک رێسا و یاسای دیکە بەرهەم هاتوون کە هێشتا هیچ دەوڵەتێک وەکوو پەیماننامە یان باوی نێونەتەوەیی پەسەندی نەکردووە و هێشتا لە قۆناغی رەشنووسدایە. سەرەڕای ئەوە، هەم لە لایەن دادگای دادی نێونەتەوەیی و هەم رێچکەی کرداری دەوڵەتەکانەوە بە روونی دەردەکەوێت کە پابەندبوونی درووستکردووە و مانا و پێناسەی بەرپرسیاریەتی لە سێ پایەوە بۆ دوو پایە گۆڕیوە و لە سەر بنەمای پێشیلکاری هەر رێسایەکی فەرمانکەر، هەر دەوڵەتێک بۆی هەیە بەرانبەر لایەنی پێشێلکار داوا تۆمار بکات تەنانەت ئەگەر زیانیشی بەرنەکەوتبێت. ئەم بابەتە لە ماددەی ٤١ و ٤٨ی رەشنووسی کۆمیسیۆنی یاسای نێونەتەوەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠١دا سەبارەت بە بەرپرسیارییەتی دەوڵەتەکان هاتووە.
د. هەردی مەهدی میکا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایندەیی چەند تێڕوانینێکی سەبارەت بە ئێران و پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە خستەڕوو. لەم بابەتەدا لە لایەنەکانی مێژوویی و ئاینی و دەستوور و واقیعی سیاسی و کردەیی ئێرانەوە، تیشک خرایە سەر ڕوانگەی ئێران بۆ پرسی فەلەستین و توانا و سنووردارییەکانی بۆ بەدەمەوەچوون و نواندنی هەڵوێست لە هەمبەر جەنگی غەزە و دۆسێی قودس و فەلەستین بە گشتی ڕوونکرایەوە.
هەروەها ئەو ئەگەر و کۆسپانەش خرانەڕوو کە ڕێگری خودی و بابەتی بەردەم کۆماریی ئیسلامی ئێرانن بۆ بەشداریی لە جەنگی گریمانەکراوی فەلەستین ئیسرائیلدا و وایان کردووە کە بۆ زیاتر لە ٤٠ساڵە هەنگاوی ئێران بۆ پشتیوانی فەلەستین زۆرتر دروشم و کۆمەکی سنووردار بووە.