رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٦/۱۱/۲٠۲٤) خوێنکارانی قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی.د. زانا ڕەفیق سەعید) مامۆستای وانەی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، و بەڕێز (م.ی. محمد ناصح محمد) مامۆستای وانەی یاسای سزادان گەشتێکی زانستی یاساییان ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی.
مامۆستایان و خوێنکاران لەلایەن بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی پێشوازیان لێکراو و ئاسانکاری تەواو بۆ خوێنکاران ئەنجامدرا بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاگیراوان لە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕاگیراوان.
Related posts