زانکۆی جیهان-سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێک لە ژێرناونیشانی فیستیڤاڵی ڕۆژی زانکۆ ،کە تیایدا بانگهێشتی سەرجەم پەیمانگا تایبەتەکان کراوە بۆ بەشداری پێکردنی خوێندکارەکانیان لەم فیستڤاڵەدا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارانی خۆشەویستی شارەکەمان و ئاشنابوونیان بە کارو چالاکی یەکتر،کە لەم فیستیڤاڵەدا خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن بەشدار بن بە هەر پرۆژەیەکی زانستی،
شایەنی باسە کە لەم فیستیڤاڵەدا زانکۆی جیهان-سلێمانی بانگهێشتی سەرجەم کەرتە گشتی و تایبەتەکان و کەسایەتیە حکومی نا حکومیەکان و راگەیاندنەکان دەکات بە مەبەستی پیشاندانی بەرهەمی دەستی خوێندکارانی خۆشەویست تا بێتە دەرفەتێک بۆ بەرەو پێشچوون و بە بازارکردنی ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە لەلایەن خوێندکارانەوە بەرهەم هاتووە.
تێبینی:// فیستیڤاڵەکە لە بەرواری ١١/٤/٢٠١٩ دا دەبێت، لە کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات بەردەوام دەبێت تا کاتژمێر ٥ ی ئێوارە و هاتن بۆ هەموانە.