چالاکییە کانی هۆبەی وەرزشی زانکۆی جیهان_سلێمانی بەردەوامە بۆ فێرخوازانی،لە درێژەی کارو چالاکییەکانیدا ئەمڕۆ ٢٦/٢/٢٠٢٤ کۆتای هێنا بەخولێکی تێنسی گشتی بۆ فێرخوازانی سەرجەم بەشەزانستیەکان و لە کۆتای یاری خولەکەدا هەردوو خوێندکار (ئازۆ ساماڵ و دیار محمد حسن) گەیشتنە یاری کۆتای و (ئازۆ ساماڵ) توانی پلەی یەکەم بەدەسبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی خولەکە ، هاوکات هەمان ڕۆژ پلەی سێهەم و چوارەمی لەنێوان هەردوو خوێندکار (محمد عمر– ڕاویار لەبیب) ئەنجام دراو (محمد عمر) پلەی سێهەمی خولەکەی بەدەست هێنا،لە کۆتایدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خولەکەدا دابەشکرا
ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٤، لە درێژەی چالاکیەکانی یەکەی وەرزشی، خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ فێرخوازانی سەرجەم بەشە زانستیەکانی زانکۆی جیهان سلێمانی کۆتایهات.