
ڕۆژی شەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٣ ، لەدەسپێکی هەفتەی ڕۆشنبیری یاسایی کە لەلایەن بەشی یاسا و دەزگای زەکاتی زانست بەهاوبەشی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئەنجامدەدرێت ، سیمینارێک بەناونیشانی ( پرسە نوێباوەکانی بەردەم دادگا تاوانکارییەکان) لەلایەن بەڕێز دادوەر ( عومەر ئەحمەد) سەرۆکی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٣ ەوە پێشکەشکرا ..
تێیدا سیمیناریست تیشکی خستەسەر پرسێکی گرنگ لەبەردەم تەواوی دادگاکانی هەرێم و دادگای تاوانکارییەکان بەتایبەتی ئەویش کەڵەکەبونی داوا یاساییەکان و دواکەوتنی یەکلاکردنەوەیان .. لەو سۆنگەیەوە چەند هۆکارێکی دەستنیشانکرد ، و ژمارەیەک ڕێگەچارەی خستەڕو دیارترینان پێویستی پەنابردن بوو بۆ سزا جێگرەوەکان .. دواتر لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستایان و خوێندکارانی درایەوە ..