سەر لەبەیانی رۆژی ۲۱/۲/۲٠۲٤ بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆی جیهان سلێمانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابخانەی وایس ئەنجامدا .سەرەتای گەشتەکە پێشوازی لەخوێنکاران کرا لەلایەن هەردوو بەرێزان بەرێوبەرو یاریدەدەری بەرێوبەری قوتابخانەکەوە.
لە سەرەتای گەشتەکادا زانیاری پێویست لەسەر سیستمی خوێندن لەم قوتابخانەیەدا و بەهەمان شێوە زانیاری لەسەر جۆری جیاواز لەو چالاکییانەی بەپێ ئاست وتەمەن کە لەلایەن قوتابیەکانیانەوە ئەنجام دەدرێت پێشکەش بەخوێنکاران کرا. پاشان خوێنکاران بەشدارییان لەهۆلەکانی وانەوتنەوەدا کرد بەمەبەستی زیاتر شارەزابون و ئاشنا بوون لە شێوازەکانی وانە و وتنەوەو چۆنێتی بەکارهێنانی ستراتیژی جۆراو جۆر بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی فێربوون و گەیاندن.
هاوکات گەشتە زانستییەکەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان- سلێمانی لەلایەن دکتۆر سەلام سەرۆکی بەش و دکتۆر دیار و مامۆستا بەستەوە سەرپەرەشتی دەکرا.