
زانکۆی جیهان سلێمانی خولێكی لەسەر بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد (AI) لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بۆ مامۆستایانی (ئامادەیی زانستی نا-حکومی) ڕێکخست. خولکە بۆ ٤٠ مامۆستای ئامادەیی ناوبراو ڕێکخراوە و وانەکان وڕاهێنانەکان لە لایەن م. جوتیار ابراهیم عبداللە دەوترێنەوە.
لە دڕێژەی خولەکەدا کە هەفتەیەك دەخایەنێت، تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی کە چۆن AI دەتوانێت ئاسانکاریی بۆ کارە گرنگەکانی مامۆستایان و پەروەردکاران بکات، هەروەها بەشداربوان بەشیوەی پراکتیکی ئاشنا دەکرێن بە چەند ئەپلیکەش و ئامرازو تولی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەدەو فێرکردندا و گرنگی بەکارهێنای ئەم ئەپلیکەیشن و ئامرازانە بۆ تێگیشنێکی قوڵتر لە تواناکای AI و گاریگەری لەسەر پۆل و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.