ئەمڕۆ ڕێكهوتی ١٨/٩/٢٠٢٤ مهراسیمی کۆتاییهاتنی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بەرێوە چوو
لە مەراسیمەکەدا کە بەڕێزان پ. د ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و پ.ی د. سادات عبداللە ياريدەرەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی و خویندنی باڵا تێدا ئامادەبوون، (١١٠) بەشداربوو لە مامۆستایانی پەروەردە خولێکی پیداگۆجی ٦هەفتەییان تەواوکرد.
.پاش پیرۆزبایی، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی دڵنیایی دا بە مامۆستایان کە زانکۆی جیهان هەمیشە لە هەوڵی گۆرانکاری و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندندایە و بەردهوامە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە کۆتاییدا، بڕواننامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕاهێنەرانی خولەلە وبەشداربووان جەختیانکردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە خولانە لە داهاتوودا.
Related posts