لە درێژەى کارو چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى جیهان- سلێمانى و بە هەماهەنگى زانکۆى سلێمانى بەشى پزیشکى ڕێکەوتى 5-2-2020 لە هۆڵى سیمینارى زانکۆ بە بەژدارى بەڕێز ( د.سەفین عوسمان محمود) مامۆستا لە کۆلێجى پزیشکى زانکۆى سلێمانى سیمینارێکى تایبەتى پێشکەشکرد بە پەتاى( کۆڕۆنا) کە لە ئێستا بە شێوەیەکى بەرچاو لە سەرتاسەرى جیهان تەشەنەى کردوە، کە بەڕێزیان تیشکیان کردە سەر چۆنیەتى خۆپاراستن و ڕێگاکانى دووربوون لەو پەتا کوشندەیە و شێوازى سەرهەڵدانى و سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکانى کە پێویستە بگرێنەبەر بۆ دوورکەوتنەوە لەو پەتا سەردەمیە کوشندەیە . لە هەمان کاتدا خوێندکارێکى بەشى وەرگێڕان ئاماژەى بە چەند خاڵێکى گرنگ کرد بۆ خۆپاراستن بە شێوەیەکى گشتى و باسى لە خۆپاراستن کرد بە تایبەتى لە ناو زانکۆ و چۆنیەتى دوور کەوتنەوە لەو پەتایە.
Related posts