(۲۲)ی نیسانی هەموو ساڵێك ، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردییە، (۱۲٦) ساڵ لەمەوبەر ، یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان لەلایەن مقیداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرە دەرچوو.
بەم بۆنەیەوە بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی جیهان سلێمانی پیرۆزبایی لەسەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین .
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە سەدەیەک ئێستا فەزای کاری رۆژنامەگەری و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان گۆرانکاری گەورەیی بە خۆوە بینیوە، بەڵام بی گرفت و ئاستەنگ نییە.
راستە یاسای باش هەیە بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان و فەزایەکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە زانیاری، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا دەیان جار رۆژنامە نوس لەسەر رەخنەو خستنە رووی روماڵی روداوەکان توشی گرتن و هەڕەشەی جۆراو جۆر دەبنەوە.
لەم یادەدا سەرەرای داواکردنی پابەندی بە کاری پیشەیی زیاتر بۆ کاری رۆژنامە نوسی ، هیوا خوازین فەزای رۆژنامەگەری و رۆژنامەنوسی لە کوردستان زیاتر فراوان بێت.