ئەمرۆڕێكەوتی ٨/١١/٢٠٢٣، خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ (٢١) کارمەندی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠) کۆتایی هات. خولەکە لە بەشی ژمێریاری زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەنجامدرا وبۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو. لە مەراسیمی کۆتایهاتنی خولەکە، بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا، هەر بە بۆنەی کۆتایی هاتنی خولەکەوە، لیوا شینە محسن طه بەرێوەبەری پشکنینی گشتیی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠)، ولیوا طه رضا رشید بەڕێوەبەری میره وعقيد کامران علي عمر بەڕیوەبەری یاسایی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠)، سەردانی زانکۆی جیهان سلێمانیان کرد ولەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران وکارگێڕیی پ.د بەمۆ پەروێز عزیز وبەڕێوەبەرانی خولەکەوە پێشوازیان لێکرا.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولانە لە لایەن زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندانی کەرتی گشتیە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆ بۆ خزمەتی کۆمەڵگا وگرێدانی چالاکیەکانی زانکۆ بە دەزگا حکومیە جیاوازەکان.