The Power and Precision of Journalistic Translation
ئەمڕۆ ڕێكهوتی ١٤/٩/٢٠٢٢ لە زانکۆی جیهان-سلێمانی مهراسیمی کۆتایی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەرێوە چوو.
بە ئامادەبونی بەڕێزان (پ. ی. د ئومێد ڕەفیق فتاح) سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و (پ. د. بەمۆ پەروێزعزيز) ياريدەرەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و خوێندكاران و (مامۆستا دڵشاد عمر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و (م.عومهرمحمد امین) جێگری بەرێوەبەری گشی پهروهردهی سلێمانی و (دکتۆر ئیبراهیم ڕەشید) بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (مامۆستا تریفە محەمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و (مامۆستا سەربەست کەریم) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان و(مامۆستا عمر ساڵح) سەرپەرشتیاری یەکەم و مامۆستایانی خولەکە کە ژمارەیان ١٢٠ مامۆستا بوو لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆتاییان بە خولی پێداگۆجی هێنا کە بۆماوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو.
دوای ووتەی بەخێرهاتن وتاری سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی پێشکەشکرا و دڵنیایی دا بە مامۆستایان کە زانکۆی جیهان هەمیشە لە هەوڵی گۆرانکاری و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندندایە و بەردهوامە لەم جۆرە خول و ڕاهێنانانە.
دواتر وتاری مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشکەشکرا و بەڕێزیان سوپاس زانکۆی جیهانیان کرد بۆ گرتنە ئەستۆی ئەو ئەرکە و بە کارێکی گرنگی وەسف کرد و بەڵێنی دا کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ زانکۆی جیهان.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایانی ڕاهێنەر و مامۆستایانی بەشداربوو.
ئەم خوولە لەچوارچێوە رێکەوتنێکی گروپی زانکۆکانی جیهان و وەزارەتی پەروەردە ئەنجام درا بۆ بەهێزکردنی ئاستی مامۆستایانی پەروەردە لەئێستا و لەداهاتودا، شایانی باسە زانکۆی جیهان-سلێمانی جگە لەم خولە لە ڕابردوودا چەندین خولی تری کردۆتەوە وەک خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی ئایینیی و خولی ڕاهێنانی یاسایی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەڕێوەبەری سەرکەوتوو بۆ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکان.
Related posts