
ڕێكەوتی 07-03-2023، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان وسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕوانامە بەسەر 100 مامۆستای خوێندنگە بنەرەتیەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، کە پێشتر بەشداری خولی پيداگۆجی بوون لە زانکۆکە دابەشکرا.
لە رێورەسمەکەدا، کە سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان و جێگر و ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنەکە تێدا ئامادەبوون، چەند وتەیەك پێشکەش کرا، کە تێدا باس لە گرنگی ئەو جۆرە خولانە لەسەر گەشەپیدانی توانای مامۆستایان و ڕۆڵ کاریگەریی ئەرێنی زانکۆکانی جیهان لە هاوکاریی دامەزراوە. پەروەردەییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرا.