رۆژی ٢٠/١/٢٠٢١ سەرۆکی زانکۆی جیهان – سلێمانی (پ.ی.د ئومێد ڕەفیق فەتاح) سەردانی (بەرێز بەختيار احمد) بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت -CDO ی کرد.
شاندەکەی زانکۆی جیهان سلێمانی پێكهاتبوو لە (م.ی. دژوار ئەنوەر بەرێوەبەری میدیا و پەیوەندییەکانی زانکۆ) و (م.ی. هێمن رشید آغا بەرێوەبەری دڵنییای جۆری زانکۆ). لەلایەن بەڕێوەبەری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO پێشوازی لە شاندەکەی زانکۆ کرا.
کۆبوونەوەی نێوان زانکۆی جیهان سلێمانی و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO چەند بابەت و تەوەرێکی گرنگی لەخۆ گرتبوو، لەدیارترین ئەو تەوەر و بابەتانەی گفتووگۆی لەسەرکرا بریتیبوون لە هەوڵدان بۆ رێکخستنی چەند چالاکییەکی جۆراو جۆری زانستی و ئەکادیمی هاوبەش لەسەر ئاستی زانکۆ و هەروەها بەش و کۆلێژەکان. ڕێکخراوی CDO ئامادەیی خۆی وە بەخۆشحالییەوە پێشوازی لە پێشنیارەکانی سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکی زیاتر و پەیوەندی بەهێزتر لەنیان هەردوولا – ڕێکخراوی زانکۆی جیهان سلێمانی و رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO.
هەروەها لەو دانيشتنەدا وە لەچوارچێوەی ئەو لێکتێگەيشتنەدا تاوتۆیی پرۆژەیەکی هاوبەش کرا لە نێوان هەردوولادا سەبارەت بەناردنی خوێندکارانی کۆلێجی ياسای بۆ رێکخراوی CDO بەمەبەستی راهێنان وفێربوونی رێکارەکانی ناو دادگا وبنەماکانی کاری پارێزەرایەتی کە ماوەی مانگ ونيوێك دەخایەنێك ولایەن تيمێکی پسپۆری رێخراوەکەوە ئەنجام دەدرێت.