ڕێکەوتی ٥/٤/٢٠٢٢، بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە سەرۆکایەتی (م. نوزاد حسین محمود)، وە به سەرپەرشتی (م. سۆران حمە سعید حمە صالح)، خولێکی تایبەت بە پرۆژەی Business Innovation Program – BIP ئەنجامدرا بۆ خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کار.
ئەم خولی ڕاهێنانە بەشێکە لە پرۆگرامی ئامادەکردنی خوێندکار بۆدروستکردنی پرۆژەی سەربەخۆ وە ناساندنی بە بازاڕ و وەبەرهێنەری بیانی.
ئامانج له پڕۆژه‌كه به هێزكردنی توانای خوێندكاران بوو بۆ بڕوابوون به خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی بچووكی خۆیان هه‌بێت، وه هه‌روه‌ها كاركردن بۆ گۆڕینی خواستی زۆری ده‌رچووان بۆ دامه‌زراندن له كه‌رتی تایبه‌ت.
خوێندكار (ڕەوەز ساماڵ جەمال)، دامەزرێنەری تێبینی @tebini ، کە بازاڕێکی ئۆنلاینە بۆ کڕین و فرۆشتنی ماددەکانی خوێندن وە بۆ ئەنجامدانی وانەی تایبەت، باسی ئەزموونی خۆی بۆ خوێندکاران کرد.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخراوی PAO) ، (BIP)) وه وه‌زاره‌تی حكومه‌تی نه‌رویج ئه‌نجام ده‌درێت. ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردستانی و بیانی ئامادەکراوە لەژێر سەرپەرشتی (م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری میدیا‌و پەیوەندییەکانی زانکۆ وە (م. هێمن رشید آغا) بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری زانکۆی جیهان سلێمانی.