رۆژی چوارشەممە 28/9/2022 لە بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێک لەسەر پەروەردەی بانکیی بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لە لایەن (م.ی. عزیز رەئوف عبدالعزیز) مامۆستای بەشی وەرگێڕانەوە پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا پێشکەشکار باسی لە چەمکی پەروەدەی بانکیی کرد لە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کردو لایەنە ئیجابی و سلبیەکانی ئەم چەمکەی باس کرد، پەروەردەی بانکیی جۆرێکە لە پەرەردە و بیرمەندی پەروەردەیی بەرازیلی پاوڵۆ فرێری کاری لەسەر کردووە. بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهانی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، پلانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی جێبەجێ دەکات کە چەندین چالاکی فەرهەنگی و ئەکادیمی تێدایە بەمەبەستی راهێنانی زیاتر بە مامۆستایان و قوتابیانی بەشەکە.