کەڵەکەبوونی داواکان و یەکلایی نەبوونەوەیان بۆماوەیەکی تاڕادەیەک دووردرێژ بە جۆرێك لە جۆرەکان لە گشت سیستەمە یاسایەکاندا بەدیدەکرێت و هەیە. ئەگەر سەرنج بدەینە هەردوو سیستەمە باوەکەی جیهان ( Common Law and Civil Law ) دەبینین کە ئەم بابەتە مشتومڕی زۆری لەسەر دەکرێت.
هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە بە گشتی بریتین لە:
- 1- پەیڕەوکردنی سیستەمێکی ئیداری کلاسیك لە بەڕێوەبردنی داواکاندا هەروەها پەیڕەوکردنی سیستەمێکی هەڵسەنگاندنی کلاسیك لە کاری و باری دادوەرەکاندا.
2– نەبوونی ژمارەی دادوەری پێویست بە گوێرەی ستاندارە کارپێکراوەکان لە دادگاکاندا.
3– تواناو لێهاتویی دادوەران و بێزاربونیان بە هۆی کاری ڕۆژانەو و بابەتی گواستنەوەیان لە نێوان دادگا جۆر بە جۆرەکاندا و ڕەچاونەکردنی تایبەتمەندێتی ( التخصص ) لە کارەکانی دادوەراندا .
چارەسەرەکان:
1– پەیڕەوکردنی سیستەمی ئیداری نوێ و بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمەکە.
2– یەکلایی کردنەوەی داواکان وە یەکێك لە بنەماکانی هەڵسەنگاندن ئەژماربکرێت .
3– سیسەتەمی دامەزراندنی دادوەران بە جۆرێك بێت کە ئەگەر دادوەر سەرکەوتوو نەبوو لە کاری دادوەری دوور بخرێتەوە.
لێکەوتەکانی ئەم دیاردەیە:
1– کەم بوونەوەی متمانەی خەڵکی بە دادگاکان .
2– کاریگەری خراپ لە سەر بازاڕ و ئابوری وڵات
د. ئاوات حاجی٢/١١/٢٠٢٤