د. سەعید محەمەد عەبدوڵڵا
نووسین له باره‌ی كه‌سێكی گرنگی ئه‌ده‌بیی وه‌ك د.عه‌زیز گه‌ردی وه‌ها ئاسان نییه، به‌ڵكوو بوێری و وردبینی و توانا و سه‌لیقه‌ی ده‌وێت تا بتوانین له‌و ئاسته‌دا بین، باسی مامۆستا و پسپۆڕ و لێزان و ڕۆشنبیر و وه‌رگێڕێكی كارامه و لێهاتوو بكه‌ین، لای ڕۆشنبیرانی كوردستان به هه‌موو پارچه‌كانییه‌وه.
گه‌ردی مانای خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه، ته‌نیایی گه‌ردی سروشتی و خۆڕسك بوو، ئه‌و له‌ناو ئه‌فسانه و حیكایه‌تی گه‌لاندا، دێت و ده‌ژێت. بۆیه عه‌زیز گه‌ردی موڵكی هه‌موو كورده، هه‌موو كوردێك بووه‌ته خاوه‌نی. به‌ڵام كاتێك نه‌وه‌یه‌كی پاش خۆی دێت، ئاوڕی لێ ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ینرخێنن… كاتێك نه‌وه‌كان و شه‌پۆله‌كان و گرووپه‌كان نامۆ و ته‌نیا نه‌بوو.
جگه له‌وه‌ی كه عه‌زیز گه‌ردی، شاكارێكی زۆری ناو دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی جیهانی كردووه‌ته كوردی، هه‌ڵبه‌ت له زۆر بواری جیاجیاشدا په‌ره‌ی به كاری وه‌رگێڕانی خۆی داوه. هه‌ر به‌ته‌نیا كاری له‌نێو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كاندا نه‌كردووه، به‌ڵكوو له بواره‌كانی تری وه‌ك ژیان و ئه‌فسانه‌ی گه‌لان و گه‌لێک بواری تریش ڕۆڵی خۆی بینیوه، وه‌ستان نه‌بوو لای عه‌زیز گه‌ردی، هه‌ڵبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیش، به‌ڵام گه‌وره‌ترین كاری عه‌زیز گه‌ردی وه‌رگێڕانی كۆمیدیا بوو، كه به‌ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌ره‌قه‌تی هاتووه و به زمانێكی هێنده شیرین كاری له‌ناودا كردووه، خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ناكات وه‌رگێڕان بێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كتێب بۆ وه‌رگێڕان لای عه‌زیز گه‌ردی، ئه‌و كتێبانه‌ن له باره‌ی كولتوور و ئه‌ده‌ب و دابونه‌ریتی كوردهوارییەوەن، له ساڵی 1983دا كتێبی ژیانی ئافره‌تی كورد له نووسینی (هێنی هارۆڵدهانس) ده‌كاته كوردی. ئه‌م كتێبه توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه. له باره‌ی ژیانی ژنی كورد تێده‌گه‌ین ژنی كورد چۆن ژیاوه. هاوكات توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی سۆسیۆلۆژییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ژنی كورد چۆن ژیاوه.
هه‌ر بۆیه هیچ میلله‌تێك نییه به‌بێ نووسین شانازی به كولتوور و بهرهوپێشچوونییهوه بكات. كاتێك باسی زمانی ئیتاڵی ده‌كه‌ین یه‌كسه‌ر خه‌یاڵمان ده‌چێت بۆ لای دانتی ئه‌لیگیرێ و شاكاره‌كه‌ی (كۆمیدیای ئیلاهی)، كه گه‌ردی ئه‌م شاكاره‌ی كردووه به كوردی، كه توانیی به‌م تێكسته زمانی ئیتاڵی له فه‌وتان بپارێزێت، واته ئه‌وه‌ی زمانی ئیتاڵی پاراست نووسینی تێكستێك بوو.
گه‌ردی له‌نێو زه‌ین و خه‌یاڵی تایبه‌تی خۆیدا بوو، له‌ناو نێكسته مه‌زنه‌كاندا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، خۆشه‌ویستیی ئه‌و بۆ تێكسته جوانه‌كان بوو، بۆیه گه‌ردی له دنیای فانی دابڕابوو، خۆی بۆ دنیای نه‌مری ناو مه‌مله‌كه‌تی كتێب هه‌ڵگرتبوو، هه‌ر بۆیه كتێبی داغستانی منی حهمزاتۆفی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و به‌چاپی گه‌یاند، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا شۆڕشێك بوو له مه‌ودای وه‌رگێڕان و هۆكارێكی گرنگی هه‌ستانه‌وه‌ی خاكدۆست بوو، چونكه ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له په‌یوه‌ستبوونی تاك به خاك و نه‌ته‌وه و كولتووری خۆیانه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌نگاوی نا به‌ره‌و شاخ، له‌ڕاستیدا ئاگرێكی به‌تینی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵگیرساند، به‌م كتێبه ناوده‌نگی گه‌ردی چووه ناو دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی ئهدهبییەوە.
عه‌زیز گه‌ردی به‌ر له‌وه‌ی وه‌رگێڕ بێت نووسه‌رێكی گه‌وره و داهێنه‌رێكی به‌سه‌لیقه و توێژه‌رێكی ورده‌كار بوو، یه‌كێك له پرۆژه گرنگه‌كانی ژیانی ئه‌م نووسه‌ره كاركردن بوو له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی عه‌رووزی عه‌ره‌بی له شیعریی كلاسیكی كوردیدا.
له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی، كتێبی ڕابه‌ری شیعریی كلاسیكی كوردییە، كه كتێبی ڕابه‌ری كێشی شیعریی عه‌رووزی كوردی، گه‌ردی له‌م دوو به‌رهه‌مه گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌نده كێشه‌كانی شیعریی كلاسیكی كوردی له‌سه‌ر بهحرهكانی خه‌لیلی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی دیاری كردووه و بنهمایهكیشی داناوه، كه به‌و پێیه ده‌توانرێت كێشه‌كانی شیعریی كلاسیكی كوردی دیاری بكرێت، كه ئه‌ویش بایه‌خێكی زۆری هه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ی شیعریی كلاسیكی كوردی، هه‌ر وه‌ك به‌جیا كتێبێكیشی له‌سه‌ر كێشی شیعریی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی نووسیوه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كتێبێكی له‌سه‌ر كێشناسی نووسیوه به ناوی فه‌رهه‌نگی كێشناسی، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باشه بۆ لێكدانه‌وه‌ی كێشی شیعری كوردی.
پڕۆفایل
عه‌زیز ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ناسراو به عه‌زیز گه‌ردی ، 1948 له به‌حركه، هه‌ولێر له‌دایك بووه، 6ی حوزه‌یرانی 2022 له هه‌ولێر ڕۆحی سپارد.
ئه‌م بڕوانامانه‌ی كه له ژیانیدا به‌ده‌ستی هێناوه بریتین له:
1-به‌كالۆریۆس له به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی/ زانكۆی مووسڵ.
2-ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی كوردی ساڵی 1994 و دكتۆرا له ئه‌ده‌بی كوردی ساڵی 1999، بڕوانامه‌ی دووه‌می له كۆلێژی زمان له زانكۆی كۆیه له ساڵی 2009 به‌ده‌ست هێناوه.
عه‌زیز گه‌ردی جگه له زمانی فه‌ڕه‌نسی، زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی له‌گه‌ڵ شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی زانیوه، كۆمه‌ڵێك شاكاری ئه‌ده‌بی جیهانیی وه‌رگێڕاوه له‌وانه داغستانی من كه (بریتییه له دوو به‌رگ)، (كۆمیدیای ئیلاهی (یه‌زدانی) به‌رهه‌مه‌كانی تۆڵستۆی وه‌رگێڕاوه.
له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین مامۆستا بووه به پله‌ی پڕۆفیسۆر.