
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی 29/11/2022 بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-سلێمانی ڤیستیڤاڵی (پایز)ی سازدا.
خوێندكار (دانیا سمکۆ نجم الدین) خوێندکاری قۆناغی دوو لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە هەماهەنگی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ و مامۆستایانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان ئەم چالاكییەی ڕێكخست.
لە ڤێستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی کاری دەستی ، فرۆشتنی خواردنی کوردەواری، چالاکی زانستی وە خزمەتگوزاری پزیشكی پێشکەشی میوانان و ئامادەبووان کرا.
زانکۆی جیهان سلێمانی بۆ دەرخستنی توانای خوێندکاران هەمیشە هاوکار و پشتگیری خوێندکارانی بەهرەمەند و دەستڕەنگینی زانکۆیە و گرنگی بە تواناکانیان دەدات.
Related posts