بەبۆنەی دەستپیکردنی یەکەم ڕۆژی خوێندنی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشە زانستیەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆ هەڵمەتێکی فراوانی چاندنی نزیکەی ٤٠٠ نەمانی زەیتونی ڕێکخست. لە هەڵەمەتەکەدا کە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئومێد رفیق فتاح سەرپەرشتی دەکرد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وسەرۆك بەشەکان وماۆستایان وستافێکی زۆر وخویندکارانی قۆناغی یەکەم ژمارەیەکی زۆری نەمامی زەیتونیان لە سەر پانتاییەکی زۆر لە کەمپەسی زانکۆ چاند. بیرۆکەی سەرەکی لە پشت ئەو هەڵمەتەوە، هەر خوێندکارێك نەمامێك دەچێنێت وبە درێژایی ساڵانی خوێندنی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی چاودێریی گەشەکردنی ئەو نەمامە دەکات.
ئەم هەڵمەتە، لە چوارچێوەی گرنگیی دانی زانکۆی جیهان سلێمانی دێت بە زیادکردنی پانتایی سەوز لە زانکۆ وناچەکە، بەو شێوەیەی کە دەچێتە خزمەتی پاراستنی ژینە وگەشەپێدانیی ژینگەیی.
Related posts