
بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی جیهان_ سلێمانی و جێگری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ، ڕۆژی سێ شەممە 1/10/2024 لە ڕێوڕەسمێکدا خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان لە زانکۆی جیهان_ سلێمانی کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، پرۆفیسۆر د.ئومێد ڕەفیق سەرۆکی زانکۆی جیهان_ سلێمانی ئاماژەی بە گرنگیی خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان دا و دووپاتیکردەوە کار بۆ فراوانکردن و دەوڵەمەندکردنی خانەکە دەدەن.
هەر لەو چواچێوەیەدا، هاوار نەسرەدین سەرپەرشتیاری خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان لە زانکۆی جیهان_ سلێمانی، ڕایگەیاند: خانەکە لە سەدان بەڵگەنامەی تایبەت بە کوردستان پێکهاتووە. بەشێکیان بریتین لە نەخشەی کۆنی کوردستان، کە لەلایەن ئەوروپییەکانەوە کێشراوە. هەروەها دەیان پەرتووکی دەگمەن، کە لەسەر کورد و کوردستان نووسراوە و لە پەرتووکخانە نێودەوڵەتییەکانەوە هێنراوەتەوە. هاوکات ئەو پەرتووکانە ئێستا لە خانەی ئەرشیف و بەڵگەنامەکان و پەرتووکخانەی زانکۆی جیهان_ سلێمانی خراونەتەڕوو و بەردەستن.