زانکۆى جیهان-سلێمانی رێکەوتننامەیەک لەگەڵ زانکۆى تاران واژوو دەکات بۆ ناردنى خوێندکاران بۆ تەواوکردنى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا
رۆژى 14/8/2017 زانکۆى جیهان-سلێمانی و زانکۆى تاران رێکەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد لە تارانى پایتەختى ئیران، بەمەبەستى ناردنى ژمارەیەک لە دەرچووانى زانکۆى جیهان-سلێمانی بۆ زانکۆى تاران.
رێکەوتننامەکە بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانستى کۆلێژى کارئافەرینى لەنێوان راگرى کۆلێژ بەرێز د. محەمەد رەزا زالى و د. کامران حمە علی نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى جیهان واژوکرا. بەپێى رێکەوتنامەکە ژمارەیەک لە دەرچووانى زانکۆى جیهان-سلێمانی لە خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆى تاران وەرگیراون و لە ئەمساڵى خوێندنى (2017-2018) لە کۆلێژى کارئافەرینى لە تارانى پایتەخت دەست بە خوێندن دەکەن.
لەم رێکەوتننامەیەدا زانکۆى جیهان-سلێمانی کارى بۆ ئەوەکردووە کە کورسى خوێندن بۆ یەکەمەکانى سەر بەشى ژمێریارى و تەکنۆلۆژیاى زانیارى بەدەست بهێنێت لە زانکۆى تاران بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا لەم بەشانە و خەرجى خوێندنى لە ئەستۆ گرتوون.
بەشێکى دیکەى رێکەوتنامەکە تایبەتە بە زەمینە رەخساندن بۆ ناردنى مامۆستایان و خوێندکاران بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەى هاوبەشى زانستى لە
بواری توێژینەوە و کۆنفڕانسى زانستى و ۆرکشۆپ لەنێوان هەردوو زانکۆ