زانکۆی جیهان-سلێمانی بەژداری لەدووەم خولی پرۆگرامەکانی پرۆژەی پێگەیاندنی تیمێك لە بەڕێوەبەران دەکات. ئەم پرۆژەیە کە ماوەکەی دوو هەفتەیە ئەنجام دەدرێت لە لایەن دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی (Agence Française De Développement (AFD کە دامەزراوەیەکی دارایی گشتییە، وە سیاسەت و ستراتیجی حکومەتی فەرنسا جێبەجێ دەکات. دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی لە ڕێگەی هەردوو ڕێکخراوی دانیال میتیران فرانس لیبرتی – France Libertés – Fondation Danielle Mitterrand وە بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی – Fédération Léo Lagrange وە ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی Public Aid Organisation (PAO) وە Douleurs Sans Frontières فەرەنسی پرۆژەکانی لەهەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکات. ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردستانی و بیانی ئامادەکراوە لەژێر سەرپەرشتی م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد بەڕێوەبەری میدیاو پەیوەندییەکانی زانکۆ.