ئەمڕۆ 8/11/2022 پ.ی.د.زانا رفیق سعید، مامۆستا لەبەشی یاسای زانکۆی جیهان سیمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی ‘خوێندنەوەیەکی رەخنە گرانە بۆ یاسای ژمارە (٢) سالی ٢٠٢٢ یاسای چەک لە هەرێمی کودستان-عێراق’.
لە سیمنارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی یاساکە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەم یاسایە تایبەتە بە ڕێکخستن و نەهێشتنی تاوانەکانی کوشتن، وە ئاشنا بونی ئامادەبووان و هاوڵاتییان بە یاساکە گرنگی زۆری هەیە لەبەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە.
هەروەها ناوبراو باسێکی لە یاساکە کردو ئەو کردارانەی شی کردەوە کە بە تاوان ئەژمار دەکرێن لە گەل سزاکەی و پاشان تیشکی خستە سەر ئەو دەقانەی کە سەرنج و تێبینی یاساییان لەسەر هەیە، دواتر پێشنیارو چارەسەرەکانی بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
لە کۆتایدا ئامادەبوان بە سەرنج و تێبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد و بە وەلامی پرسیاری ئامادەبوان سیمینارەکە کۆتای هات.
Related posts