
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی٥ی٢٠٢٤ لەهۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ( پ.د.ئومێد رفیق فتاح) سیمینارێک بۆ بەڕێزان سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و ئەندامانی لیژنە ئەنجامدرا تایبەت بەڕێنماییەکانی بەڕێوەچونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣_٢٠٢٤.
لەسەرەتای چالاکیەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی و پێزانینی هەبو بۆ مامۆستایان لەپای بەجێگەیاندنی ئەرکی وانەوتنەوەیان، و چەندین خاڵی جێ بایەخ و جێ سەرنجی خستەڕو دەربارەی ئەرکی چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
دواتر سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان( د ئیسماعیل نەجمەدین) و بەڕێز ( د نزار عبدالقادر) تیشکیان خستەسەر ڕێنماییەکانی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان. لەکۆتایشدا مامۆستایانی بەشدار بەسەرنج و تێبینیەکانیان بابەتەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.