ئەمرۆ دووشەممە 14/11/2022، د. ئومێد عزیز اسماعیل مامۆستا لە بەشی یاسا لە كۆلێجى یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی لە بارەی پڕۆژه ياساى كار له هەرێمى كوردستان سیمینارێکی پێشکەشکرد.
پێشکەشکار لە سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر سەر خاڵه لاوازەكانى پڕۆژه ياساكه و ناكۆكى لەگەڵ بەشێك له پێوەر و ڕەهەنده نێودەوڵەتييەكانى ياساى كارى هاوچەرخ، وه ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پێداچوونەوه به بەشێك له بڕگە و ماددەكانى پرۆژە ياساكەدا بکرێت.
ئەم سیمینارە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەبوو له ڕوانگەى پێوەره نێودەوڵەتييەكانى ياساى كارى هاوچەرخ، بۆ مەبەستى دەوڵەمەندكردنى پڕۆژە ياساكه بەر له دەرچوواندنى له پەرلەمانى هەرێمى كوردستان كه ياسايەكى پەيوەنداره به بەرژەوەندى زۆرێك له چینوتوێژەکانی كۆمەڵگاوە. پاشان مامۆستایان و خویندکارانی بەشداربووسەرنج و پرسیاریان ئاراستەی پێشکەشکاری سیمنار د. ئومێد عزیز اسماعیل کرد و گفتووگۆی لەبارەوە کرا.