ئەمرۆ ١١/١٠/٢٠٢٣ لە زانکۆی جیهان سلێمانی راهێنانێكی پراکتیکیی لەسەر فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ (١٢٠) مۆستای بەشداربوو لە خولی پیداگۆجی ڕێكخرا.
ڕاهێنانەکە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو، تەوەری یەکەم کە تەوەرێکی تیۆریی بوو لەلایەن م. محمد شريف محمد پێشکەش کرا وتیادا ئامانجەکانی فریاگوزاریی سرەتایی بۆ بەشداربووان ڕوون کرایەوە
تەوەری دووەم کە تەوەرێکی پراکتیکی بوو، لەلایەن م. گۆران خليل محمد پێشکەش کرا وتیادا بنەماکانی فریاگوزاریی سەرەتایی خرایە ڕوو وهەڵسوکەوتی گونجاو لە کاتی ڕووداوەکانی وەکو شکاویی سوتان وپێوەدان بۆ بەشداربووان شیکرایەوە.
لەکۆتاییدا دەرفەت درا بەبەشداربووان پرسیار وتێبینیەکانیان ئاراستەی ڕاهێنەران بکەن وسەرنجی خۆیان بخەنە ڕوو.
Related posts