
ڕۆژی سێ شەممە ٥-٩-٢٠٢٣، لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکیەکان مەراسیمێکی ماتەمینیان بۆ لە دەستدانی خوێندکاری خوالێخۆشبوو ( محمد سالار ڕەفیق )ئەنجامدا، وەک وەفایەک بۆ ڕۆحی پاکیان، لەشوێنی دانیشتنی نێو هۆڵەکانی خوێندن، هەر یەک لە بەڕێزان سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگری کۆلێج و مامۆستایان ئامادەی مەراسیمەکە بوون و ئاماژە بەتوانا و لێهاتوی و ڕەوشتی بەرزی خوێندکارکرا و نزای لێخۆشبونیان لەخوای گەورە بۆ داواکرد.
لەکۆتاییدا داواکارین لە یەزدان ئارامی به دڵی خانەوادەکەی ومامۆستاکانی و سەرجەم هاوڕێیانی ببەخشێت و ڕۆحی پاكی بهبهههشتی بهرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
Related posts