ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧\٢\٢٠٢٤ پانێڵی (خوێندنەوەیەكی یاسایی و سیاسی بۆ كەیسی فەلەستین – ئیسرائیل لە دادبینی دادگا نێودەوڵەتییەكاندا) لە زانکۆی جیهان – سلێمانی بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لەلایەن بەشی یاساوە ڕێکخرابوو، وبەڕێزان سەرۆکی زانکۆی جیهان – سلێمانی پ.د.ئومێد رفیق فتاح، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان، وە ژمارەیەکی زۆری خوێندکاران تێیدا ئامادەبوون
پانێڵەکە لە سێ بەش پێکهاتبوو، بەشی یەکەم بەناونیشانی(هەڵسەنگاندنی بڕیاری سەرەتایی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داوای ئەفریقای باشوور لە كەیسی غەززەدا) لەلایەن پ.ی.د. عێباد ابراهیم /مامۆستای بەشی یاسا لە زانكۆی جیهان-سلێمانی وە پێشکەش کرا. بەشی دووەم بەناونیشانی (جەنگی ئیسرائیل – حەماس لە كوێوە بۆ كوێ: خوێندنەوەیەك بۆ بڕیارەكەی دادگای دادی نێودەوڵەتی) لەلایەن پ.ی.د. بێستون حسێن عارف/مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی كۆلێجی زانستە ڕامیارییەكان پێشکەشکرا، بەشی کۆتایش بە ناونیشانی (كەیسی فەلەستین لە دادبینی دادگای تاوانكاری نێودەوڵەتییدا) لەلایەن د. ئاوارە حسێن / ڕاگری كۆلێجی یاسا وكارگێڕی زانكۆی هەڵەبجە پێشکەش کرا. دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە، وە دەرفەت بە ئامادەبووان درا پرسیار وبۆچوونەکانیان بخەنە ڕوو.