بەمۆ مەریوان حسین خوێندکاری بەشی یاسا، توێژینەوەی دەرچونەکەی لەگۆڤاری ناوەندی یاسایی ژمارە ١١ لەڕێکەوتی ٢٢ی٩ی٢٠٢٤ بڵاودەکاتەوە. ناونیشانی توێژینەوەکەی (الاعانات الدولية كأيراد من ايرادات الدولة).
ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی دەربارەی ئەو هاوکارییانەی لەلایەن دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەڵەتیەکانەوە دەوڵەتان بەدەستی دێنن ئەکرێ ببنە یەکێک لەسەرچاوەکانی داهات بۆ وڵاتەکە : ئەم جۆرە بەشێوەیەکی گشتی لەو توێژنەوانەی کە پێشتر ئەنجام دراون لەگۆشە نیگای خەرجییە گشتیەکانەوە تیشک خراوەتە سەر بابەتەکە؛لێرەدا لەگۆشە نیگای داهاتە گشتییەکانەوە ئەڕوانرێتە هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان. توێژینەوەکە دابەشکراوە بۆ دو تەوەر ، لەتەوەری یەکەمدا هەوڵ دراوە هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان بناسێنرێت لەڕێگەی پێناسەکردن و دیاریکردنی جۆرەکانیی، تایبەتمەندییەکانیی، هەروەها بەراوردی هاریکارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئەو چەمکانی کەلێوەی نزیکن. لەتەوەری دووەمدا باسی هۆکارەکان و لێکەوتەکانی هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان کراوە ،لەکۆتاییشدا گرنترین ئەو دەرەنجامانە باس کراون کە لە توێژینەوەکەوە بەدەست هاتوون .
Related posts