ئەمرۆ ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٤، بەشى زانستى كارگێری كارچالاکیەکی هاوبەشی لە نێوان مامۆستایان وخوێندکارەکانی بەشەکە ئەنجامدا. چالاکیەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێز پ. د. ئومێد رفیق فتاح ئەنجامدرا. لەسەرەتادا، مامۆستای بەشەکە (م. سۆران حمه سعيد) پێشەکیەكى دەربارەى چالاکیەكه وهۆکاری تەوەرەكانى خستە ڕو، تێیدا ئاماژەى به گرنگیی دەوڵەندیی Cv خوێندکار دا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ئێستای بازاڕی بوارى مارکێتین.
لە تەوەی یەکەمدا کە تایبەت بوو به Sales management ، خوێندکار لێوە جلال محمد خوێندکاری دەرچوى بەشی كارگێری کار ، بەشێوەیەكى زانستى باسی له ڕێساكانى بەرێوەبەرى فرۆشتن و گرنگترين ئەرکەكانى بەرێوەبەر كرد لەڕوی پراكتيكى و تیۆریەوە.
لە تەوەری دووەمدا کە تاببەت بوو بە Digital Marketing، خوێندکار ئايار محمد ، تيشکی خستەسەر بەرێوەبردنى پێگە ئەليكترۆنیەكان بەشێوەى سەركەوتو و گرنگى دان به لێهاتوی بوارى ئەليكترۆنی و چۆنیەتى بەكارهێنانی ديجيتاڵ مارکێتین. پاشان مامۆستای بەشەکە (م.ی سمير عبدالجبار عبد الوهاب) تيشكی خستەسەر جياوازى نێوان بەرێوەبەرى فرۆش و ديجيتاڵ مارکێتین.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگیی بەشی کارگێڕی کار کرد، وجەختی کردەوە لە سوودەکانی زیادکردنی بابەتی Event Planner، لە بەشەکە، ئەو بابەتەی کە لە ئێستادا پێداویستیەکی گرنگی زۆربەى دامەزراوه و شوێنە گشتیەكانه. دواتر بوار ڕەخسا بۆ ئامادەبووان پرسیار وپێشنیارەکانیان بخەنە ڕوو.
Related posts