رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 04-11-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.د.ئومێد رفیق فتاح سەرۆكی زانكۆ، ئاهەنگی نۆیەمین خولی دەرچووانی زانكۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەكەدا نوێنەری بەڕێز وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەڕێز قایمقامی سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرس و كەسوكاری حوێندكارە دەرچووەكان بەشداربوون.
لە ئاهەنگی نۆیەمین خولی دەرچووانی زانكۆی جیهان-سلێمانی 320 خوێندكار لە نۆ بەشی زانستی بەپێی پسپۆڕی جیاوازی بەشەكانیان بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان پێبەحشرا.
Related posts