
زانکۆی جیهان-سلێمانی بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی فێرکاری بێبەرامبەر بۆ (ڕاکێشانی خوێن-سحب) بۆ خوێندکاران و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ، کە تێیدا خوێندکار فێری شێوازەکانی وەرگرتنی خوێن دەبێت بە پراکتیکی و ماوەی خولەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لە ڕێکەوتی 30/08/2022 دەست پێدەکات و دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاریی لە ڕێی پڕ کردنەوەی ئەم لینکەی خوارهوه دەبێت تا ڕێکەوتی 29/08/2022 ، لە کۆتای خولەکەدا خوێندکار بروانامەی باوەڕپێکراو وەردەگرێت.
ڕۆژی سێ شهممه و چوارشهممه:
تیۆری/كاتژمێر : 09:00 – 10:00 سەرلەبەیانی | له هۆڵی سیمینارهكانی زانكۆ.
پراكتیكی / كاتژمێر : 10:00 – 11:00 سەرلەبەیانی | له تاقیگهكانی بهشی شیكاری نهخۆشییهكان.