زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌شداری ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌ی (ڕاوێژكاری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزانی و گرنگی بۆ زانكۆكانی هه‌رێم)
ڕێكه‌وتی 09-11-2021، سه‌نته‌ری جێنده‌رناسی-زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی (د.هه‌ناو حسن)، وه هه‌روه‌ها به‌شی یاسای زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی (م.هێمن رشید أغا) وه خوێندكارانی به‌شی یاسا قۆناغی چواره‌م(نوا محسن ، أحمد ناصح) به‌شداریانكرد له كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و و تیژی خێزانی و گرنگی بۆ زانكۆكانی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و خستنه‌ڕووی گرنگی و پێداویستی یاساكه بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
بهرنامهكاری كۆبوونه‌وه‌كه پێك هاتبوو له چه‌ند پانێڵێك و گفتوگۆی كراوه، به‌به‌شداربوونی كۆمه‌ڵێك له زانكۆكانی كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی…
ئامادەکاری و هەماهەنگیەکانی بەژداربوونی زانکۆ لە پرۆژەی ناوبراو لە چوارچێوەی کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش دێت کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کوردستانی ئامادە ده‌كرێت لەژێر سەرپەرشتی (م. دژوار ئەنوەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری میدیا‌و پەیوەندییەکانی زانکۆ.
پانێڵی یه‌كه‌م: له‌ژێر ناونیشانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی و گرنگی بۆ زانكۆكانی هه‌رێم.
به‌شداربووانی پانێڵی یه‌كه‌م: پێك هاتبوو له نوێنه‌رانی كۆلێژه‌كانی یاسای زانكۆ جیاوازه‌كانی هه‌رێم، وه (م،هێمن رشید أغا) وه‌ك پانێڵست به‌شی یاسا له زانكۆ له زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌شداربوو.
پانێلی دووه‌م: له ژێر ناونیشانی “ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی و گرنگی بۆ سه‌نته‌ری جێندهناسی زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌ژداری پانێڵی دووه‌می كرد.
له‌سه‌ره‌تایی كۆبونه‌وه‌كه كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو، پاشان پانێڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌ته‌كانیان خسته‌ڕوو وه‌هه‌روه‌ها گفتوگۆی كراوه و پرسیار و به‌شدارییه‌كانیان خسته ڕوو.
له كۆتاییدا كاری گرووپ و خسته‌ڕووی ده‌ره‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش كرا.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پێشنیار و راسپاردەكان