
لە درێژەی هەوڵ و ماندوبونەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا (COVID19) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی کرایەوە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ (هاوڵاتیان).
بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەسەنتەرەکەمان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی پێویستە پێشوەختە خۆتان تۆمار بکەن لەڕێگەی ئەم بەستەرە گشتییەی وەزارەتی تەندروستی – حکومەتی هەرێمی کوردستان وە پێویستە سەنتەری زانکۆی جیهان – سلێمانی هەڵبژێرن.
لینک:
https://vac.health.digital.gov.krd/
یاخود لەڕێگەی ئەم ئەپلیکەیشنەوە( KURDVAC) کە بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی (IOS ، Android)