زانكۆی جیهان ـ سلێمانی پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 لەو پسپۆریانەی لای خوارەوە هاتووە:
پسپۆریەكان:
یاسا ( یاسای بازرگانی ـ یاسای نێودەوڵەتی)
زانستی كۆمپیوتەر
وەرگێڕان
ژمێریاری
زمان و ئەدەبی ئینگلیزی
كارگێڕی كار
ئەندازیاری تەلارسازی
مەرجەكان
پێویستە پێشكەشكار هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت لە یەكێك لەو پسپۆریەكانی لای سەرەوە،
پێویستە پێشكەشكار ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بكات و بینێرێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی خوارەوە ( CV، بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بە نمرەوە، فەرمانی یەكسان كردنی بروانامە بۆ ئەو كەسانەی خوێندنیان لە دەرەوەی هەرێم بەدەستهێناوە) .
پێویستە پێشكەشكار هەڵگری فەرمانی پێدانی نازناوی زانستی بێت، ئەو پێشكەشكارانەی نازناوی زانستیان نیە ئەوا پێویستە بروانامەی ( IELTS بە نمرەی 5) و بەڵگەنامەی خولی رێگاكانی وانە ووتنەوە ( خولی شیاندن)یان هەبێت. وە پێویستە سەرجەم ئەو بەلگەنامانە هاوپێچ بكرێت و بنێردرێت بۆئەو ئیمەیڵەی خوارەوە.
بەرواری پێشكەشكردن لە 27/6/2021 دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێت تا ڕێكەوتی 25/7/2021 وە پاش ئەو رێكەوتە لیژنەی ناوەندی دامەزراندن هەلدەستێت بە دیاری كردنی ڕێكەوتی چاوپێكەوتن.
تێبینی :-
*مووچەی مانگانە دیاری دەكرێت بە گوێرەی ڕێنماییە داراییەكانی زانكۆی جیهان بۆ سالی خوێندنی 2021-2022.
*لە حالەتی دامەزراندنیدا پێویستە پێشكەشكار پابەند بێت بە گشت بڕگەكانی ئەو گرێبەستەی كە ئیمزا دەكرێت لە لایەن هەردو لاوە.
*پێویستە پێشكەشكار دانەمەزرابێت لە هیچ زانكۆیەك یان دەزگایەكی حكومی و ناحكومی.
.