
لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان زانکۆی(Old Dominion University) ی ئەمریکی و زانکۆی جیهان-سلێمانیدا هەیە،
زانکۆی(Old Dominion University)مایکرۆ کەمپەسێکی خۆی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی دەکاتەوە، ئەم زانکۆیە خاوەنی مێژوو و باگراوەندێکی زانستی ئاست بەرزە، لە ئاستی ویلایەتی ڤێرجینیا لە پلەی یەکەمدایەو، لە ئاستی جیهانیدا لە پلەی دووسەد زانکۆکانی جیهانە ، بە پێی U.S. News Report ،زانکۆی (Old Dominion University (ODU لە پلەی (٢٥١)ە لە نێو (٥٣٠٠)ز انکۆدا، هەروەها ئەمە جگە لەوەی (ODU online ) بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی ویلایەتی ڤێرجینیا بە پێی online collects.com .
لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی Old Dominion University سەنتەرێکی زمان بە هاوبەشی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەنەوە ،ئەم هانگاوەی زانکۆمان کارکردنە بە ئاڕاستەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن و بەنێودەوڵەتبون و بە دەست هێنانی متمانەی نێودەوڵەتی.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە