لەمیانەی کارو چالاکیەکانى زانکۆى جیهان -سلێمانى لە گەڵ دەزگاو دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێکەوتى ٢٠١٩/٤/٣٠ سیمیناری پارێزبەندی دیبلۆماسی لە لایەن بەڕێز د.سیروان حامید احمد پێشکەش کرا. لەپێناو ئاشنابوونی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پارێزبەندی و مافەکان (حصانات و امتيازات)ی باڵوێزو کۆنسوڵ و نوێنەرە دیبلۆماسیەکان بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها ڕۆڵ و ئەرکی پیاوانی پۆلیس لە پاراستن و ڕەچاوکردنی ئەو پارێزبەندیانە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن سیمینارێکی ٣ کاتژمێری بەڕێوەبرد بۆ بەڕێز (د. سیروان حامید) مامۆستای زانکۆى جیهان –سلێمانى و. لە سیمینارەکەدا کە نزیکەی ٤٠ ئەفسەر لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکان بەشداریان تێداکرد. بەوردی تیشکخرایە سەر ئەو پارێزبەندیانە و چۆنیەتی پاراستنیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە. پلەبەندیەکانی نێردە دیبلۆماسیەکان و ئاستی سودمەند بوونی هەر گروپێکیان لە مافەکان بۆ بەشداربووان ڕوونکرایەوە. هەروەها ئاستی بەرپرسیارێتی دەوڵەت و فەرمانبەرانی ڕەسمی لەکاتی پێشێلکردنیان بووە تەوەری گفتوگۆی نێوان بەشداربووان و مامۆستای وانەبێژ. لەکۆتاییدا بەشداربووان جەختیان لە گرنگی و بایەخی ئەم جۆرە سیمینارانە کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕوویەکی شارستانی و یاسایی پیاوانی پۆلیس پیشان بدرێت لە ئاست نوێنەرە دیبلۆماسیەکان
Related posts