
گەشتى زانستى خوێندکارانى بەشى کارگێڕى بەیانیان.
ڕۆژى چوار شەمە بەروارى (7/3/2018) خوێندکارانى بەشى کارگێڕى قۆناغى سێیەمى زانکۆى جیهان – سلێمانى بەیانیان گەشتێکى زانستیان بۆ (دەلتا تەکنیک ) ئەنجامدا .
گەشتەکە بۆ بە پڕاکتیک کردنى وانەى (مارکێتینگ) بەڕێوە چوو بە سەرپەرشتى مامۆستاى وانە مامۆستا (سۆران حمە سعید حمە ساڵح ).
ئەم گەشتە بۆ گەشەپێدانى تواناى خوێندکار و بەستنەوەى وانەى پراکتیکى بە تیۆرى و ئاشناکردنى خوێندکار بە پڕۆسە کارگێڕیەکان لە دامەزراوە داو سودمەندبونى خوێندکار لە ژینگەى کاردا .
ئامانجى ئەم گەشتە بە بەزاڕکردنى کاڵاو خزمەت گوزارى لە دامەزراوەکاندا وە بە بازارکردنى کاڵاو خزمەتگوزارى لە دامەزراوەکاندا وە کاریگەرى بانگەشەى بازرگانى لە بوارى پڕاکتیکیەوە