New Horizons in Lecturing

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/١٣ ڕۆژی چوارشەممە خوێندکارانی بەشی زانستی سڕکردن لە کۆڵێجی زانستە تەندروستییەکان، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی٢٤٠ـەمین ساڵیادی شاری سلێمانی
هەستان بە ئەنجامدانی چالاکیەک کە تیایدا مێژوی شاری سليمانی و ئەو پێشە و کارانەی کە مۆرکی سلێمانییان پێوە دیارە وەکوو چەخماسازی، شیرگەری، ئاسنگەری، کارگەچێتی و جۆڵایی و شوێنە مێژوویەکانی شاری سلێمانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کرایەوە . لە کۆتاییدا گەلەرییەکی وێنە کۆنەکانی شاری سلێمانی بۆ بەشداربووانی چالاکییەکە نمایش کرا.
Related posts