
ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦، خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی مایکڕۆبیۆلۆجی پزیشکی، کۆلێجی زانستە تەندروستییەکان، زانکۆی جیهان-سلێمانی بەشداربوون لە گەشتێکی زانستی بۆ کارگەی بەهار.
ئەم سەردانە لە لایەن بەشی مایکڕۆبیۆلۆجی پزیشکی بۆ بردنە سەری ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران سەبارەت بە تەکنیکەکانی بەرهەمهێنان و پرۆسەکانی کۆنترۆڵی کوالێتی ڕێکخرا. گەشتەکە تایبەت بوو بە پرۆسەی فێرمێنتەکردنی سروشتی جۆرە جیاوازەکانی سرکە، هەروەها بە پرۆسەی دێستیلەکردن و دەرهێنانی ڕۆنە ئۆرگانیکی و پاکەکان لە گیا و میوە ناوخۆییەکان. ئەم سەردانە فێرکارییە دەرفەتێکی گرنگی دا بە خوێندکاران بۆ ناسین و تێگەیشتن لە میتۆدە پیشەسازییەکان کە لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی خواردنەوە و خواردنەکان بەکاردێن و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤ. لە ماوەی گەشتەکەدا، خوێندکاران ڕوونکردنەوەی تەواویان وەرگرت سەبارەت بە هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان، لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی تاقیگەیی بۆ کۆنترۆڵی کوالێتی کە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ستانداردکردنی بەرهەمەکان بەکاردێن. هەروەها گرنگی تایبەت درا بە سوودە تەندروستییەکانی بەرهەمە سروشتییەکان بە بەراورد بە بەرهەمە کیمیاییەکان. ئەم گەشتە بە سەرکەوتوویی پەیوەندییەکی بەهێزی دروستکرد لەنێوان زانیاری تیۆری و ئەزموونی پیشەسازی لە مەیدانی ڕاستەقینەدا، و ئەزموونی ئەکادیمی و پیشەیی خوێندکارانی لە بوارەکانی مایکڕۆبیۆلۆجیای پزیشکی و سەلامەتی خواردن بەرزکردەوە.
–
Scientific Trip of Fourth-Stage Students from the Medical Microbiology Department to the Bahar Factory
On Tuesday, February 24, 2026, Fourth-stage students from the Medical Microbiology Department at the College of Health Sciences – Cihan University-Sulaimaniya participated in a scientific field trip to the Bahar Factory.
The visit was organized by the head of the Medical Microbiology department to enhance students’ practical understanding of production techniques and quality control processes. The trip focused particularly on the natural fermentation of various types of vinegar, as well as on the distillation and extraction of organic, pure oils derived from locally grown herbs and fruits.
This educational visit provided students with valuable exposure to industrial methodologies used in the production and extraction of functional food products that significantly contribute to human health. During the tour, students received a comprehensive explanation of the manufacturing workflow, along with laboratory-based quality control tests used to ensure product safety and standardization. Special emphasis was placed on the health benefits of naturally derived fruit-based products compared to chemically manufactured alternatives.
The trip successfully bridged theoretical knowledge with real-world industrial practice, enriching students’ academic and professional experience in the field of medical microbiology and food safety.
–
الرحلة العلمية لطلبة المرحلة الرابعة من قسم الأحياء المجهرية الطبية إلى مصنع بهار
في يوم الثلاثاء الموافق 24 شباط 2026، شارك طلبة المرحلة الرابعة من قسم الأحياء المجهرية الطبية في كلية العلوم الصحية – جامعة جيهان/السليمانية في رحلة علمية إلى مصنع بهار.
نُظِّمت هذه الزيارة من قبل رئاسة قسم الأحياء المجهرية الطبية بهدف تعزيز الفهم العملي لدى الطلبة فيما يتعلق بتقنيات الإنتاج وعمليات ضبط الجودة. وقد ركزت الرحلة بشكل خاص على التخمير الطبيعي لمختلف أنواع الخل، بالإضافة إلى عمليات التقطير واستخلاص الزيوت العضوية النقية المستمدة من الأعشاب والفواكه المحلية. وفرت هذه الزيارة التعليمية للطلبة فرصة قيّمة للاطلاع على المنهجيات الصناعية المستخدمة في إنتاج واستخلاص الأغذية الوظيفية التي تسهم بشكل كبير في تعزيز صحة الإنسان. وخلال الجولة، تلقى الطلبة شرحًا وافيًا حول مراحل سير عملية الإنتاج، إلى جانب الاختبارات المختبرية الخاصة بضبط الجودة المستخدمة لضمان سلامة المنتجات ومطابقتها للمواصفات القياسية. كما تم التأكيد على الفوائد الصحية للمنتجات الطبيعية المعتمدة على الفواكه مقارنةً بالمنتجات المصنعة كيميائيًا. وقد أسهمت هذه الرحلة في ربط المعرفة النظرية بالتطبيق الصناعي الواقعي، مما عزز الخبرة الأكاديمية والمهنية للطلبة في مجال الأحياء المجهرية الطبية وسلامة الغذاء.









